بنبەستی حکومەتی بنکە فراوان و ئایندەی نارەزایەتیەکانی خەڵك
ناونیشانی کۆڕێکە بۆ عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان دەربارەی گۆڕانکاریە سیاسیەکانی ناوچەکەو عێراق و کوردستانو کاریگەری گۆڕانکاریەکان لەسەر حیزبە دەسەڵاتدارەکان. لە کۆڕەکەدا قسەوباس لەسەربنبەستی حکومەتی بنکەفراوان لە ئیدارەی کۆمەڵگاو وەڵامدانەوە بە پێداویستیەکانی ژیان و گوزەرانی خەڵكو دەستپێکردنەوەی دەورەیەكی نوێی نارەزایەتیە جەماوەریەکان دەکرێتو ئاسۆو ئایندەی ئەو نارەزایەتیانە و زەمینەکانو فاکتەرەکانی بەسەرکەوتن گەیشتنیان لێکدەدرێتەوە.
شوێن : قاوەخانەی کەلتوری سلێمانی- گەڕەکی عەقاری
کات: ٥،٣٠ ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ٩-٨٢٠١٥
هاتن بۆ هەموانە
کۆمیتەی سلێمانی
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٦-٨-٢٠١٥