بەیاننامە سەبارەت بە بڕیاری دەستەی دادگایی تاوانەکانی دووەمی کەرکوک لە پەیوەند بە تاوانی کوشتنی ئازاد ئەحمەدەوە
لە بەرواری ٣٠ ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٣ دا و لەشاری کەرکوک هاوڕێ ئازاد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و ئەندامی کۆمیتە ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، کوژراو پاشان دەخرێتە نێو ئۆتۆمۆبیلەکەیەوە و بە مەبەستی سڕینەوەی ئاسەواری تاوانەکە و ڕانەگەیشتن بەتاوانباران، گڕ لە ئۆتۆمبێلکە درا و لاشەکەی سوتێنرا.
ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی هاوڕێ ئازاد ئەحمەد، بەپیێ پیلانێکی لە پێشدا دارێژراو بووە.چونکە ئەو لەلایەن تاوانبار( ئاراز عزیز) ەوە، بۆ شاری کەرکوک بانگکرابو، کە فشارێکی زۆری بۆ هاورێ ئازاد ئەحمەد هێنابوو بە مەبەستی چوونی بۆ شاری کەرکوک و دواتر بە پێی سیناریۆیەکی نەخشە بۆ دارێژراو، لە لایەن تاوانبارانەوە دەکوژرێ و بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەسوتێنرێت.
بۆ رۆژی پاشتر، پۆلیسی بنکەی میقداد لە شاری کەرکوک تاوانبار ( ئاراز عزیز صابر) ی دەستیگردەکات، بەوپێیەی کە ئەو گومانلێکراوی یەکەم بوە و دواکەسیش بوە کە هاورێ ئازاد ئەحمەد بینیوە. لە ڕۆژانی سەرەتایی ڕوودانی ئەم تاوانەدا، لای ئێمە و لای کەس و کاری هاوڕێ ئازاد ئەحمەدیش، ڕادەی تێوەگلانی تاوانبار ئاراز عزیز لە ئەنجامدانی تاوانەکەدا، ڕۆشن نەبوو، بە حوکمی ئەوەی بە یەکێک لە هاورێ نزیکەکانی دەناسراو و هاوکات بۆ چەند ساڵێکیش بوو، کە پێکەوە شەریکی کاری بازرگانی بوون. هەربۆیە دوای ئەوەی بەکەفالەت و متمانەی هەریەک لە (محمد عزیز صابر) کە برای گەورەوی ( ئاراز عزیزصابر) ەو (رمضان صابر) کە مامی (ئاراز عزیز صابر)ە، و هەردووکیان جێگای متمانەی خێزانی هاوڕێ ئازاد ئەحمەد و کەس وکاری بوون، لەسەر ئەوە ڕێکەوتن کە کەس وکاری ئازاد ئەحمەد لە دادگا دەستیان لە داوەکەیان هەڵگرت، بەو مەرجەی لەبەرامبەریشدا، ئاراز عزیز لە شوێنێکی دیاریکراو کە بەرچاوی خێزانی هاورێ ئازاد و حزبەوە بێت تا سەرجەم حیساباتی پارەکان یەکلا بکاتەوە و هاوکاری بکات بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی تاوانەکە. بەڵام هەر رۆژێک پاش ئەمە و بەدوای بەردانی ئاراز عزیز، هەریەک لە رمضان صابر و محمد عزیز، سیناریۆیەکی تازەیان ئامادەکردبوو، کە ئەویش بیسەروشوێنکردنی ئاراز عزیز بوو، ئەوان ئیدیعای ئەوەیانکرد کە ئاراز عزیز لە لایەن جەماعەتێکی دەمامکدارەوە، ڕێفێندراوە.دواتریش هەردووکیان سەردانی بنکەی پۆلیسی عروبەیان کرد لەشاری کەرکوک بۆ تۆمارکردنی داوای بێسەرو شوێن کردنی ئاراز.بەڵام ئەمان سەرکەوتونەبون لە پەیداکردنی شایەت و سەلماندنی ڕووداوی بێسەرو شوێنکردنەکەی ئارازدا، هەربۆیە داواکەیان بەشێوەیەکی ڕەسمی لەبنکەی پۆلیس تۆمار ناکرێت. دواتر دوابەدوای بەڕێوەچونی چەندین جار لە چاوپێکەوتن و گفتوگۆکردن لە نێوان هەریەک لەمحمد عزیز و رمضان صابر لەگەڵ کەس وکاری هاوڕێ ئازاد ئەحمەد و کۆمیتەیەکی هاوبەشی هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان.بۆ یەکلاکردنەوەی تاوانەکە و چارەسەرکردنی کێشە مالیەکانی ئاراز عزیز، مەسەلەی پەیوەندیە تەلەفۆنەکانی نێوان هەرسێک لەتاوانباران، محمد عزیز صابر و ئاراز عزیز صابر و رمضان صابر، دۆزرایەوە و ئاشکرابوون، کە لە هەمان کات و شوێنی ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی هاورێ ئازاد ئەحمەدا، پەیوەندیان بەیەکەوەکردوە و هەروەها ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنانەش، کە بەر لەتاوانەکە و لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەو وپاش ئەوەش بەیەکەوە ئەنجامیان داوە ئاشکرا بوو، لەهەمان کاتدا، ئەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەی کە لەگەڵ هاورێ ئازاد ئەحمەد بەر لەئەنجامدانی تاوانەکە کردویانە.
هەربۆیە محمد عزیز بە پەلە هەڵهات بۆ دەرەوەی عێراق و رمضان صابریش بۆ ماوەی چەند مانگێک خۆی دەشارێتەوە، دواتر لەلایەن پۆلیسی کەرکوکەوە دەستبەسەردەکرێت، هەردوای چەند مانگێکی دیکە لەلایەن دادگای تاوانەکانی دووەمی کەرکوکەوە، لەبەرواری ٣٠ ئازاری ٢٠١٥ رمضان صابر ئازاد کرا، کە بەئیدعای دادگای ناوبراو بنەمای بڕیاری ئازادکردنەکەی ، نەبونی بەڵگەی تەواوە بوو.
ئێمە بۆ ڕای گشتی ئەوە ڕادەگەێنین، کە ئەو بڕیارە دادگاییەی بەسەر تاوانبار رمضان صابر دراوە، لەسەر بنەمای ئەو ڕاستی و بەڵگانە نەبوون کە پێشکەش بە دەستەی دادگاکراون.بۆ ماوەی چەند مانگێک، دەستەی دادگا خەریکی گوێگرتن لە وتەی شایەتەکان بوو بە گەواهیدان بە تاوانەکە و یاخود نکولی کردن لێی، بەڵام لە وتەکانی تاوانبار رمضان صابر و ئەو ناکۆکیەکانی نێو ئەو وتانە و شایەتەکانی لەگەڵ ئەو بەڵگانەی کە ئەیسەلمێنێن تاوانبار رمضان صابر ئامادەبووە لەگەڵ باقی تاوانباران، محمد عزیز و ئاراز عزیز لەکات و شوێنێ ئەنجامدانی تاوانەکەدا.هەروەها دادگا، چ ئەو دادوەرەی کەبریارەکەی ڕاگەیاند، یاخود داواکاری گشتی کەبریارە دیفاع لە تاوان لەسەرکراوان بکات، ئەو بەڵگانەی پشتگوێ خست، کە دران بە دەستەی دادگا، هەروەها بەمەبەسەتەوە، بەری بەتەواوکردن وبەدواداچانی لێکۆلینەوەکان گرت دەربارەی تاوانەکە و هەروەها تەماشای لیستی بەرگری پارێزەرانی هاورێ ئازادیان نەکرد کە داوای دووبارە لێکۆڵێنەوەیان کرد لە دەستەی دادگا، بەمەستی گەیشتن بەڕاستیەکان.لەمەش خراپتر دەستەی دادگا بەبێ تەواوکردنی پرۆسەی لێکۆڵێنەوەکان پەلەیان کرد لە بڕیارداندا، بەجۆرێک سەرجەم بەڵگەکان و ناکۆکیەکانی نێو وتەکانی شایەتەکان و ئیدعا ناکۆکەکانی تاوانبار رمضان صابر و و داوای دووبارە لێکۆڵینەوە، کە بۆ یەکلاکردنەوەی تاوانەکە و دەرخستنی ڕاستیەکان بوو، فەرامۆشکران.ئەمەی کە لە دادگایی تاوانەکانی دووەمی کەرکوک روویدا، ئەو ڕاستیە ئاشکرادەکا، کە کارێکی شاراوە لەپشتەوە ئەنجامدراوە، بۆ ئەوەی تاوانبار رمضان صابر لەزیندان دەربکرێت. هەروەها دەمانەوێ ئاماژە بەوە بکەین کە ئەو بەڵگانەی دراون بە دەستەی دادگا، ئەوا لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی کەرکوکەوە، تۆمارکراون و پشراستکراونەتەوەو سەلمینراوە، ئەوانەش بریتین لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیانەی کە لەنێوان هەرسێ تاوانبار لەکات و شوێنی ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی هاورێ ئازاد ئەحمەد و سوتاندنی ئۆتۆمبیلەکەیدا، ئەنجامدروان.
ئێمە لە ڕێگای ئەم بەیاننامەیەوە، ڕایدەگەێنین، کە رمضان صابر، تاوان بارەو تێوەگلاوە لەگەڵ تاوانبارەکانی تردا، کە محمد عزیز صابر و ئاراز عزیز صابرە، لە تاوانی کوشتنی ئازاد ئەحمەد و سوتاندنی ئۆتۆمبیلەکەیدا، تائەو کاتەی کە تاوان باران ئەیسەلمێنن کە ئەوان دووربوونە لەکات و شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکەدا،وە دەبێت هۆکاری بونیان لەکات و شوێنی تاوانەکەدا ڕوون بکەنەوە.
ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەرکۆنەی ئەم بڕیارەی دادگای تاوانەکانی دووەمی کەرکوک دەکەین و ئەو دەستەی دادگایەی کە بڕیاریاری بێتاوانی رمضان صابری ڕاگەیاند، بەشێکە لەو پرۆسە گەندەڵییەی کە بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێ.هاوکات ئێمە لە هەوڵ و کارەکانمان بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی سەرجەم ئەو مەسەلانەی پەیوەندیان بەتاوانی کوشتنی هاوڕێ ئازاد ئەحمەدەوە هەیە کە لەبەرواری ٣٠ ئۆکتۆبەری ٢٠١٣ ئەنجامدرا، هەروەها هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ بۆ ئاشکراکردنی ئەو لایەنانەی کە یارمەتیدەریان بون، لەکاتی ئەنجامدامدانی تاوانەکەدا، یاخود ئەو لایەنەی کە بەمەبەستەوە، دووبارە ڵێکۆڵینەوەی لە تاوانەکە فەرامۆشکردوە و کاری بۆ دەرهێنانی رمضان صابر لەزینداندا کردوە.
لەهەمان کاتدا، ئێمە بانگەوازی تەواوی دەسەڵاتی دادوەریەکان دەکەین لە عێراق و کوردستاندا، کە پەیڕەی بکەن بە لانی کەمی دەستپاکیەوە، ئەمە ئەگەر زەرەیەک لەم دەستپاکیە مابێت لەم دەسەڵاتانەدا، هەروەها هاوکاری بکەن لە دۆزینەوەی کەسانی تێوەگلاو لە ڕووداوی کوشتنی هاوڕێ ئازاد ئەحمەد و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت کە تێوەگلاون لە مەسەلەی بەردانی رمضان صابردا.هاوپێچ لەگەڵ ئەم بەیاننامەیەدا، لیستەی بەرگری پارێزەران دەخەینە ڕوو کە دەستەی دادگا ڕەتیکردەوە، وە بەم شێوەیەش سەلماندی، دەستەی دادگایی تاوانەکانی دووەمی کەرکوک هاوکاربوە لە بەردانی رمضان صابر.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
٠٧ _٠٤_٢٠١٥
لیستەی بەرگری پارێزەران
بەڕێزان/ سەرۆک و ئەندامانی دادگای تاوانەکانی کەرکوک /٢
بەڕێز/ئەندامی داواکاری گشتی
بابەت/ لیستەی ڕوونکرندەوە لە تاوانی کوشتنی ئازاد ئەحمەد لەداوای ژمارە (٦٠/ج/٢٠١٥)
لەڕێگای ئەو نوسراوانەی کە لەبەردەم دادگا دادپەروەریەکەتاندایە، و لە کاتی تەماشاکردنیان لە قۆناغەکانی بەڕێوەچونی ڵکۆڵێنەوەکان، گەیشتین بەو ئەنجامەی، کە چەندین کەموکوڕی جدیان تێدا بەدیدەکرێ، ئەمانەش چ سەبارەت بە شوێنی تاوانی یەکەم، کە کوشتنی تاوان لەسەرکراوە و تاوانی دووەم کە سوتاندنی ئۆتۆمبێلەکە و لاشەی تاوان لەسەرکراوە (واتە تاوانی کوشتنەکە لە شوێنێکی دیکە و دوور لەشوێنی سوتاندنی ئۆتۆمبێلەکە و لاشەی تاوان لەسەرکراو ئەنجامدراوە) ئەم کارەش بەمەبەستی بەلابردنی دادپەروەریی و دوورخستنەوەی گومانەکان لەسەر تاوانباران و ئەو کردەوە تاوانبارانەی کە تاوانباران ئەنجامیاندا، هەروەها چی بە وونکردنی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە و دووری مەودا لە نێوان هەردوو تاوانەکە. هاوکات چەندین بەڵگە لەبەردەستدایە و ئاماژەن بۆ ئەوەی کەتاوانباران زیاتر لە کەسێکن، ئەمەش بە بەڵگەی ئەو ڕێکارە خۆپارێزیانەی کە گرتبویانە بەر، هەروەها تاوانباران کردەوە قێزەوەنەکەیان بە پێی پلانێکی داڕێژراو و لەپێشدا ئامادەکراو و سوربون لەسەری، بەرێوەبردوە، هەروەک چۆن لە سەرجەم بەڵگە وشایەتیەکاندا، دەردەکەوەێ کە سوربونی تاوانباران لەسەر هاتنی تاوان لەسەرکراو لە شاری سلێمانیەوە بۆ شوێنی تاوانەکە، ئەمەش بە بیانۆی بردنی ئەو شتومەکانەی کە داواکراوە لێیان ( خودی ئەم شتومەکانە لە ڕاستیدا، هەر لەبازاڕەکانی کەرکوکدا،زۆربەیان بەدەست دەهات) هەر ئەم بابەتە بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەیە و ڕۆشنە بۆ هێنانی تاوان لەسەرکراو بۆ مەیدانی تاوانەکە و پاشان دەستبردن بۆ ئەو کارە قێزەوەنە و بە مەبەستێکی گلاوەوە.
هەربۆیە داوا لە دادگا بەرز و بەڕێزەکەتان دەکەم، دووبارە لکۆڵێنەوە لە تاوانەکە بکرێت و تەئکید لەمانە بکرێتەوە:
١-_ ئەو تاوانەی کە تاوانباران ئەنجامیان داوە، بریتین لە دوو تاوان پێکەوە، ئەمەش بە پێی شوێنی کوشتنی تاوان لەسەر کراو و دواتر گواستنەوەی تەرمەکەی بۆ جێگایەکی دیکە و سوتاندنی لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا.
٢_-ئاشکرا نەکردنی ناوی ئەو کەسەی کە دەربارەی تاوانەکە ئاگاداری داوە، وەرنەگرتن و تۆمارنەکردنی قسەکانی و هەروەها تۆمار نەکرنی ناوی ئەو کەسەی کە داوای ئۆتۆمبێلی ئیسعاف و ئاگرکوژێنەوەی کردوە.
٣_-ئەم تاوانی کوشتن و سوتاندنە کاری تاقمێکی تاوانبارە، نەک تەنها تاوانبارێک، ئەمەش بە بەڵگەی بوونی شەریکایەتی بەرژەوەندی لەنێوان تاوان لەسەرکراو و تاوانباراندا، هەروەک چۆن لەقسەکانی داواکەرانی مافی شەخسی و هەندێک لەشایەتەکان دەرکەوت کە لەبەردەم ئێوەدا ڕایانگەیاند و تۆمارکراون.
٤_-گونجاندنی یاسایی بۆ تاوانەکە بریتیە لە مادەی (٤٠٦) ی یاسای سزادانی عێراقی، بە پێی وردەکاریەکانی تاوانەکە، نەک بەو گونجاندنەی کە لەبەردەم دادگا دادپەروەرەکەتاندایە، هەربۆیە داوا لە دادگا دادپەروەرەکەتان دەکەم، کە ڕاستکردنەوە بۆ گونجاندنی یاسایی بکەن.
٥_-هیچ ئاماژیەک نیە بۆ شوێنی ئەنجامدانی تاوانی یەکەم……هەروەها دەرخستی بەڵگەیی بۆ تاوانی دووەم نەکراوە.
٦-_ لیکۆڵنەوەکەی دادگا، ئاماژەی بەوە نەکردوە بەنەبونی ژمارە بە ئۆتۆمبێلەکەی تاوان لەسەرکراو نەکردوە،و لە کوێ ژمارەکان دۆزرانەوە، هەروەها هیج ڕاپۆرتێکی دەرخستنی بەڵگەیی سەبارەت بە ئۆتۆمبێلکە ئامادەنەکراوە، جا چ دەربارەی ئەوەی کە شوێنەواری فیشەکی پێوەیە و بەجۆرێک بەشی پێشەوەی گڕی نەگرتوە وبە پێچەوانەوە ئاگرەکە بەشی دواوەوەی ئۆتۆمبیلکەی گرتۆتەوە کە تەرمەکەش لەسەر کورسیەکانی دواوەوە بوە، خودی ئەمەش بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەیە، بۆ سەلماندنی ئەوەی کەتاوانەکە لەشوێنێکی دیکە ئەنجامدراوە و دواتر تەرمەکە و ئۆتۆمبێلکە براون بۆ ئەو شوێنە و سوتێنراون.
٧-_ڕاپۆرتی پزیشکی بە ڕوونی ئاماژەی بە هۆکاری مردنی تاوان لەسەرکراو نەکردوە، ئاخۆ بەهۆی خنکاندن یاخود بە تەقە لێکردنەوە بووە،!!! چونکە ئێمە شایەتی ئیسپاتیمان هەیە کە دەیسەلمێنێ شوێنی گوللە بە بەدەنی تاوانلەسەکراوەوە بوونی هەیە، ئەمەش لەکاتی ئامادەکاریەکان بۆ کفنکردن و ناشتنی، هەربۆیە داوا لە بەڕێزتان دەکەم، بانگی ئەو شایەتانە بکەن و لێیان بکۆڵنەوە.
٨_دادگا لەقۆناغەکانی لیکۆڵینەوەیدا، ووردبینی نەکردوە، لە شوێن و جێگای تاوانباران لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەیاندا.
٩_دادگا لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوەیدا، ووردبینی نەکردوە، لەشوێن وجێگای تاوان لەسەرکراو، بەتایبەت کە دوا پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ کراوە، کێ بوو ئەو کەسەی پەیوەندی کردوە؟ و بارودۆخی تاوان لەسەرکراو چۆن بووە لەوکاتدا، چونەک ئێمە کەسێک دەناسین کە پەیوەندی تەلەفۆنی بەتاوان لەسەرکراەوەوە کردوە و داوا لەبەڕێزتان دەکەم بانگهێشتی بکەن و لێی بکۆڵنەوە.
هەروەها دەمەوێ سەرنجی بەڕیزتان بۆ بوونی بەڵگە و زانیارو ووردی دیکە رابکێشم، کە بۆ دادگا دادپەروەرەکەتان ڕووندەکاتەوە، کەوا دوابەدوای لێکۆڵینەوە لەم خاڵە پێشنیارانەی سەرەوە، دەربارەی بوونی زیاتر لە کەسێک، بەڵکو تاقمێکی تاوانبار بۆ ئەنجامدانی ئەرکە تاوانکاریەکەیان وچاودێریکردنی هەردوو شوێنی تاوانەکە و لەلایەن تاوانبارانەوە و ئامادەکاریی تەواویان بۆ ئەو کارە.
هەردوابەدوای لێکۆڵینەوتان لەو خالە پێشنیارانە کە پێشەکەش بە دادگا دادپەروەرەکەتان کراوە، من بەڵگەی مادی دیکەتان بۆ دەخەمە ڕوو، بۆ ئەوەی بۆتان بسەلمێنێ وراستیەکانتان بۆ ڕوونبکاتەوە، ئەو کارەی کە ئێمە پێکەوە دەیکەین، جگە لە بەدیهێنانی هەقانیەت هیچی دیکە نیە، ئەو بەڵگانەش لەڕێگای ووردونەوەی جدی لە لیستی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانی تاوانباران بەهاتوو و چووەوە و هەروەها ووردبونەوە لە شایەتەکانی (رمضان صابر سعید) بەتایبەت پەیوەندیە تەلەفۆنەکانی ئەم تاوانبارە، هەروەها لەگەڵ شایەتەکانی دیفاع و بە لەبەرچاوگرتنی جێگا و شوێنەکان و تاوەرەکانی تەلەفۆن ئەمەش لەڕێگای بەرنامەی جی.بی.ئێس ەوە.
پارێزەر