هەرێمی کوردستان؛
قەیرانی جەنگی داعش و بنبەستی سیاسی و ئەگەری داڕمانی دەسەڵات!
رۆژی چوارشەمە رێکەوتی ١/٤/٢٠١٥ کاتژمێر٤ی دوانیوەرۆ لە قاوەخانەی کولتوری کۆرێک بۆ عوسمانی حاجی مارف رێکدەخرێت بۆ قسەوباسو لەسەر هەلومەرجی سیاسی ئێستای کوردستانو ئەو ئەگەرانەی کە بەهۆی ئەو قەیرانە ناوچەییەیی دوابەدوای شەڕی داعش هاتۆتە ئاراوە، روبەرووی کوردستان دەبنەوە و کاریگەری لەسەر دابەشبوونی هێزە سەرەکیە دەسەڵاتدارەکانی بۆرژوازی کورد و بێئاسۆیی و بنەبەستی سیاسیان و قەیرانی دەسەڵاتدارێتی داناوە و ئەگەری داڕمانی دەسەڵات و گۆڕانی کوردستان بۆ چەندین ناوچەی نفوزی کردۆتە یەکێك لەئەگەرە نزیکەکانی بارودۆخی سیاسی.
هاتن بۆ هەموانە
کۆمیتەی سلێمانی
حزبی کۆمۆنستی کرێکاریی کوردستان