بهرنامهی راستهوخۆ له تهلهویزیۆنی کۆمهڵه
(یهکشهممه 14ی دسامبر، 23ی ئازەر)
بهرنامهی راستهوخۆ رۆژانی یهکشهمه کاتژمێر 4ی ئێواره بهکاتی ئوروپا و 6.30ی شهو به کاتی ئێران بڵاودهبێتهوه و هاوکات لهسهر تۆری ئینترنێت لهسهر سایتی تهلهویزیۆنی کۆمهڵه دهبینرێ.
بابهت:
کاریگەری گران بوونی نان لەسەر ژیانی خەڵک
کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا قیمەتی نان دیسان دەباتەسەر کە بودجەی سپای پاسداران، بەسیج و بەکرێگراوانی ئەسیدپرژانی بەچەندقات زیاد کردوە تا بەزەبری سەرکوت نیزامە دیکتاتور و کۆنەپەرستانەکەی بۆ بپارێزن.
قیمەتی نان وەک بژێوی سەرەکی خەڵکی فەقیر و هەژار لە کاتێکدا زیاد دەکرێ که حەقدەستی کرێکاران چوار جار لەژێر خەتی فەقر دایە و بە قەولی ئاماری رژیم 12 میلیۆن کەس “فەقیری غەزایی” دەستنیشان کراوە.
زیادکردنی قیمەتی نان بەشێکە لە هێرشی رژیم بۆسەر سفرەی کرێکار و زەحمەتکێش که لەژێر ناوی “ئابوری بەرنگاری” و لە جواب بە نیازی دونیای سەرمایەداری بەرێوە دەچێ.
لەبەرانبەر ئەو سیاسەتە دژیئینسانیەدا و لەدژی کۆماری ئیسلامی گەندەل و سەرکوتگەردا رێگاێکی دیکە غەیری پەرەپێدان بە خەباتی سەرتاسەری و یەکگرتوانە نەماوەتەوە.
لە بەرنامەی راستەوخۆی یەکشەمە 14 دسامبر ئەو بابەتە دەدەینە بەرباس بە هاوکاری میوانی بەرنامە هاورێ بەرێز ناسر نەسیمی.
لە ئێوە بینەران و بیسەرانی ئازیزیش داوادەکەین پێوەندیمان پێوەبگرن و بیروڕای خۆتان رابگەێنن.
کات:
یەکشەمە 14ی دسامبر بەرابەر لەگەل 23ی ئازەر
کاتژمێر 4ی ئێوارە بەکاتی ئوروپا و 6.30 به کاتی ئێران
ژومارهی پێوهندی 0046853170750