قطعنامه حزب کمونیست کارگر کردستان در رابطه با حل مسله کرکوک
بڕیارنامەی مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە:
ڕێگاچارەى کێشەى کەرکوک
· چارەسەرى یەکجارى کێشەى کەرکوک بە چارەسەرى یەکجارى کێشەى کوردەوە گرێیخواردوە. بهههمان شێوهی مهسهلهی کورد، بڕیاردان لهسهر ڕێگاچارهی ئهم شارهش دەبێ لهسهر بنهمای گهڕانهوه بۆ ڕای دانیشتووانهکهی بێت.
· فیدراڵیزم ڕێگاچارەى کێشەى کورد نییە، بەڵکو تەرحێکە بۆ شەریکبوونى ناسیونالیزمى کورد لەدەسەڵاتی ناوەنددا لەسەرحسابى پێشێلکردنى مافى خەڵکى کوردستان بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنووسی سیاسی خۆیو هێشتنەوەی زەمینەکانی شەرو کیشەى نەبراوەى قەومى. تەجروبەی چەند ساڵو چەند رۆژی رابردوو بەڕۆشنی دهریخستووە که فیدراڵیزم ناتوانێ ئهم کێشهیه چارهسهر بکات، بهڵکو ڕێگا لهبهردهم لایهنه ناکۆکەکاندا بەکراوهیی جێئههێڵێ بۆ بردنەپێشهوهی ململانێو کێشمهکێشه بێسنوورهکانیان.
· ڕێگاچارەى عەمەلىو گونجاو بۆ کێشەى کورد، بریتیە لە بەرپاکردنى ڕیفراندۆمێکی گشتیو ئازاد بۆ خەڵکی سەرجەم ناوچە کوردنشینەکانی عێراق، بۆ وەڵامدانەوە بەو پرسیارەى کە ئایا دەیانەوێ لەگەڵ دەوڵەتى مەرکەزى بمێننەوە یان دەیانەوێ جیابنەوە و دەوڵەتێکى سەربەخۆ پێکبهێنن؟
· ئەگەر خەڵکى کوردستان بەدانیشتوانى شارى کەرکوکو ناوچە کوردنشینەکانى تریشەوە، دەنگیان دا بەمانەوە لەگەڵ دەوڵەتى مەرکەزیدا، ئەوە کێشەى کەرکوکیش هەر لە چوارچێوەى عێراقدا دەبڕێتەوەو یەکلا دەبێتەوە. ئەگەریش خەڵکى کوردستان دەنگیان دا بەجیابونەوەو پێکهێنانى دەوڵەتى سەربەخۆ، پێویستە بەدواى ئەوەدا ڕیفراندۆمێکى تایبەت بۆ ڕاپرسى بە هەموو دانیشتوانى شارى کەرکوک بکرێت، سەبارەت بەوەى کە دەیانەوێ لەگەڵ دەوڵەتى عێراق ببمێننەوە یان لەگەڵ دەوڵەتى سەربەخۆى کوردستان. ئەنجامى دەنگدانى خەڵک هەرچیەک بێت دەبێ بەڕەسمى بناسرێتو پیادەبکرێت.
· لەحالەتی دەنگدانی خەڵکی کوردستان بەجیابوونەوەی کوردستانو دەنگدانی دانیشتوانی کەرکوك بەقازانجی پەیوەستبوون بەو دەوڵەتەوە، پێویستە چارەسەری کێشەی داهاتی نەوت بەشێوەیەکی سیاسیو لەرێگای دابەشکردنی بەروبوومی نەوت لەنێوان دەوڵەتی ناوەندیو دەوڵەتی کوردستاندا ئەنجام بدرێتو بەشێكیشی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتوانی شارەکە تەرخان بکرێ. بۆ بڕیاردان لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی ئەم داهاتانە، پێویستە رێکەوتنێکی چوارقۆڵی لەنێوان نوێنەرانی حکومەتی ناوەندی، نوێنەری دەوڵەتی کوردستان، نوێنەری شاری کەرکوكو نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکاندا مۆربکرێ. هەر بڕیارێك کە سێ لایەن لە چوار لایەنەکە لەسەری رێکەوتن، دەبێ وەکو بڕیارێکی شەرعی چاوی لێبکرێو جێبەجێ بکرێ.
بەڵام هەروەکو چۆن ئەو ئاڵۆزیەی باردودۆخی سیاسیو یاسایی کەرکوك، دانیشتوانی ئەو ناوچەیەی لەبەردەم بێمافیەکی سەرباردا راگرتوە کە نە دەوڵەتی ناوەندیو نە حکومەتی هەرێم هیچیان بەرپرسی راستەوخۆی ئەمنیەتو خزمەتگوزاریەکانی خەڵك نین، کە ئەمەش بارودۆخێکی نەخوازراوی لەچاو ناوچەکانی دیکەی عێراقو کوردستان بۆ پێکهێناون، بەهەمانشێوە سیاسەتو رۆڵو هەڵسوکەوتی هێزە ناسیۆنالیستیو ئیسلامیەکانو دەسەڵاتی داسەپاویان بەسەر خەڵکی ئەو شارەو ناوچەکەدا، بەتایبەتی جموجوڵەکانی ئەم دواییانەیانو کۆکردنەوەی هێزی سەربازی لە بەرامبەر یەکتردا، سێبەری شەرێکی نەتەوەیی خوێناوی بەسەر سەریانەوە راگرتوە. بۆیە جگە لەو ڕێگاچارەیەى لەسەرەوە باسکرا، پێویست دەکات کە تەرحێکی تایبەتی بۆ دابینکردنی ئاسایشو خزمەتگوزاریەکانو دورخستنەوەى دانیشتوانی کەرکوک لە شەڕو کێشەى قەومى و بەڕێوەبردنى بەشیوەى کاتى تا کاتى بەرپاکردنی ڕیفراندۆم، بخرێتە ڕوو. ئەمەش لەم خاڵانەی خوارەوەدا بەرجەستە دەبن:
شێوازی بەرێوەبردنی کاتیی شاری کەرکوك:
1. شارى کەرکوک دەبى لەلایەن نوینەرانى هەڵبژێردراوی خەڵکى لە گەڕەکانو ناوەندەکانی کارو خزمەتگوزاریدا بەڕێوەببرێت. هەر گەڕەکو ناوەندێك هەیئەتێکى نوێنەرایەتى بۆخۆى هەلدەبژێرێت. هەیئەتى بەڕێوەبردنى شار(شوراى شار)لە نوێنەرى گەڕەکو ناوەندەکان پێکدێت.
2. هەیئەتى نوێنەرانى هەر گەڕەکێك کارى بەڕێوەبردنى هەمەلایەنةى گەڕەک و دابینکردنى ئەمنیەتى گەڕەکیان دەکەوێتە ئەستۆ. ئەم ئەرکە لە ڕێگاى بنکه یان بارهگای بهڕێوهبردنی گەڕەک و دامەزراندنى دەستە چەکدارەکانى ئەمنیەتپارێزى گەڕەک لە خەڵکى گەڕەک، دەبرێتە پێشەوە. خەڵکى هەر گەڕەکێک هەرکات بیانەوى دەتوانن هەیئەتى نوینەرانى گەڕەک یان نوێنەرانى گەڕەک لە شوارى شاردا بگۆڕن.
3. هێزێکى پاسەوانى ئەمنیەتى گشتى شار بەسەرپەرشتى شوراى شار پێکدێت، بۆ پاراستنى شوێنە گشتیەکان و ڕێگاوبانەکانو دامەزراوەکانو………هەموو جێگایەکى شار جگە لە گەڕەکەکان.
4. شارى کەرکوک شارى هەموو دانیشتوانەکەیەتى. هەرکەسێک کە پێشتر لەم شارە دانیشتبێت یان تازە بیەوى ببێتە دانیشتوى ئەم شارە، بەدەر لە ناسنامەى قەومى و دینى و تائیفى، ئازادە و بە هیچ هۆ و بەهانەیەکەوە نابێ ڕێگاى لێبگیرێت یان کێشەى بۆ سازبکرێت.
5. دهرکردنى خەڵک لەم شارە بە هەر بیانویەکەوە بێت قەدەغەیه.
6. دەبێ بەشێك لەداهاتى نەوتى کەرکوک بدرێتە دەستی شورای شار وەکو بودجەی گەشەپێدانی شارو پێشکەشکردنی خزمەتگوزارى بۆ دانیشتوانەکەی.
7. هەموو دانیشتوان مافى خۆیانە بە زمانى دایکى خۆیان قسە بکەن و دەرس بخوێنن و کەڵک له میدیا وەرگرن.
8. هەموو میلیشیاو هێزێکی چەکداری حکومەتی ناوەندیو حکومەتی هەرێم لە شار بڕۆنە دەرەوە. هەموو حزبێکى سیاسى ئازادە لەشارى کەرکوک هەڵسورانى سیاسى بکات. حیزبە سیاسیەکان نابێ لە هیچ کێشەیەکدا پەنا بۆ چەک بەرن. پەنابردنى ئەحزاب بۆ چەک و هەروەها هاندانى ڕقو کینەو دووبەرەکى نەتەوەیی قەدەغەیە. هەر حیزبێک بەم کارانە هەڵسێت ڕووبەڕووى لێپرسینهوه ى یاسایى دەبێتەوە.
9. دهخاڵهتی ووڵاتانی ناوچهکه، به تایبهتی ئێران، تورکیا و ووڵاتانی عهرهبی دراوسێ بهههرشێوهیهکو لەژێر ههر ناوو بیانوویهکدا بێ، قهدهغهیه.
ئەرکەکانى شوراى شار:
1. دیاریکردنى سیستەمێکى پشتبەستوو بەئیرادەى خەڵک بۆ هەڵبژاردنى سەرجەم پۆستە سیاسىو ئیداریەکانى شار.
2. بیناکردنەوەى شارو دەرهێنانى لهم وێرانهیهی ئێستا. دروستکردنى خانوبەرەو ئاپارتمانى مودێرن بۆ ئەو دانیشتوانەى خانویان نیە. داڕشتنى سیستەمێکى مودێرن بۆ دروستکردنى خانوبەرە و بەرگرتن لە بێسەرەوبەرەیى لەم بوارەدا.
3. دابینکردنى هەموو جۆرە خزمەتگوزاریەکى مودێرن بۆ شار وەکو ئاو و کارەباو قیرتاوکردنى ڕیگاوبانەکانو دروستکردنى تۆڕی ئاوو ئاوهڕۆ… و دروستکردنی قوتابخانەو نەخۆشخانەو پاکوخاوێنى شار بە یەک ستاندارد لە ئاستى هەموو شارو گەڕەکەکانیدا.
4. دابینکردنى ئاسایشی شار لە ڕێگاى دروستکردنى هێزى پاسەوانى ئاسایشی شارهوه.
5. هاوکاریکردنو دابینکردنى هەموو پێداویستیەکان بۆ گەڕانەوەى ئاوارەکانو کۆتایهینان بە دیاردەى ئاوارەیى لە شاردا.
6. قەرەبووکردنەوەى ههموو ئهو هاوڵاتیانەی کە بەهۆی سیاسهتی ڕژێمی پێشوو یان ئهم ٨ ساڵهی دواییهوه زیانیان لێکهوتووەو تا ئێستا قەرەبوو نەکراونەتەوە.
دانانى دادگایەکى تایبەتى بۆ یەکلاکردنەوەى کێشەکانى ئەم شارە، بەتایبەتى یەکلاکردنەوەى شکاتى ئەوانەى موڵک و ماڵیان داگیرکراوە.
مەکتەبی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
دیسەمبەری ٢٠١٢
—
Shukak Abdulstar
Skrtaryaty Maktaby Syasy
00964 770 76 79 334 – 7\24
00964 (0)53 320 89 31 -2 :00 pm — 500 pm (Bagh. )