مه‌رگی کچه گه‌ریلایه‌ك
کێوه‌کان، سه‌ریان بۆ دانه‌واند
ڕووباره‌کان، سهمفۆنیهکی ماته‌مینیان ژه‌ند
دارستانی دار و ده‌وه‌ن
بوونه کۆرس، له گه‌رووی شه‌ماڵه‌وه و
سروودی شه‌هیدانیان خوێنده‌وه.
له ماته‌ما،
تاشه‌به‌ردی سه‌ر شاخه‌کان
شه‌ق بوون له کوێستانا
ده‌نگی دایه‌وه …..
وه‌ك ده‌نگی لاوانه‌وه…..
~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~
کاتێ ته‌رمی کچه گه‌ریلایان
خسته سه‌ر شان
فانوسقهیهکی بێ خهشاو
تفه‌نگێکی قۆناخ شکاو
تۆزێ نانی وشك و قوم قومییهکی بێ ئاو
له گه‌ریلا به چێ مابوو
~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~
جل و به‌رگی، له ڕه‌نگی خاکی نیشتمانه‌که‌ی
گوڵ به‌رۆکی، نه‌خشه‌یه‌کی ئاسنی وڵاته‌که‌ی
خوێنی زامی، خه‌نه‌ی زوڵفه قه‌یچی پاچه‌که‌ی
ئه‌ڵقه‌ی نارنجۆکێك ته‌قاو،
له په‌نجه‌که‌ی.
مه‌رگی ئاواتێکی گه‌وره‌ی وڵاته‌که‌ی
خزابووه ناو
کامیرای چاوه گه‌شه ڕه‌نگ شووشه‌که‌ی …..
ئیبراهیم حەیدەری