ئه‌م بار‌و دۆخه به خه‌ڵک خۆی ڕیشه کێش ده‌کرێ!
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
بیانووی داگیر کردنی ئه‌فغانستان وعێراق له لایه‌ن ئه‌مریکاو غه‌ربه‌وه بۆ له ناو بردنی تیرۆریزمی ئیسلامی هه‌ر زۆر زوو ده‌رکه‌وت بیانوویه‌کی پووچه وبێ ناوه‌ڕۆکه . به پێچه‌وانه‌وه داگیر کردن بووه هۆی به هێز کردنی ئه‌م باڵه‌ی تیرۆریزم . بارۆدۆخێک که داگیر کردن دروستی کرد نه‌ک هه‌ر نه‌بووه‌هۆی به دی هاتنی ئارامی و ئاسایش له‌م دوو ووڵاته به‌ڵکو بووه هۆی تێکدانی ئاسایش له ته‌واوی ناوچه‌که‌دا که سه‌دان ملیۆن ئینسان لێ ی زه‌ره‌ڕ مه‌ند بوون ، داگیر کردنی سه‌ربازی و تیرۆر گیانێكن له دوو جه‌سته‌دا . دوو جه‌سته‌ی نه‌خۆش وتووش بووبه ڤایرۆسێکی کوشنده که ژیان ده‌کوژن .ئارامی له ناو ده‌به‌ن ، خه‌ڵکی تووشی به‌ڵاو کاره‌سات ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر زیاتر بچینه ڕۆخی باسه‌که‌وه ده‌بێ له‌وه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین کاتێ ئه‌مه‌ریکا عێراقی داگیر کرد و ڕژێمی فاشی به‌عس له ناو چوو، به ناوی دیموکراتیه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکی قه‌ومی و دینی و تایفی دامه‌زرا، حکومه‌تی میلیشیایی هاته سه‌ر کار هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک نه‌بوو له نێوان مافی هاوڵاتی و ده‌سه‌ڵاتدا. ده‌سه‌ڵاتێکی مافیایی دزو تاڵانکه‌ر دوور له به‌رژوه‌ندیه‌کانی خه‌ڵک دامه‌زرا ، ده‌سه‌ڵاتێکی تایفی له سه‌ر بنه‌مای جیاوازی ئینسانه‌کان درێژه‌ی کێشاوه تا ئه‌مرۆ. ئیتر له‌م زه‌مینه‌دا چی سه‌وز ده بێ ؟ جگه له داعیش و گروپی مافیایی تر که ژیانی ئینسان بخه‌نه به‌ر مه‌ترسی گه‌وره‌وه.
داعیش وه‌ک هێزێکی رێکخراوی قاعیده‌یه که بووه‌ته شه‌به‌حێکی ترسناک زاده‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یه که له سایه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریکاوه له ناوچه‌که‌دا به‌ڕێوه‌ی بردووه. سیاسه‌تێک که به‌دوای نه‌مانی ئه‌و ته‌رازووی هێزه‌وه په‌یڕه‌وی ده‌کا که له هه‌ره‌سی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به‌دی هات. واته سیاسه‌تی هه‌ژموونی به سه‌ر جیهاندا ، سیاسه‌تی به‌دی هێنانی به‌رژه‌وندی بورژوازی جیهانی به گشتی و بورژوازی ئه‌مه‌ریکی و غه‌ربی به تایبه‌تی ، وه هه‌ر له پێناو ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌دا بوو ئه‌م زه‌مینه ناله‌باره‌ی له عێراقدا دروست کرد که تیروزمی ئیسلامی تیا ڕوا و سه‌وزبوو وه گه‌شه‌ی کرد.
کاتێ له عێراقدا نوری مالیکی له ده‌سه‌ڵاتدا جیاوازی بکا له نێوان ئینسانه‌کاندا له به‌رانبه‌ردا ده‌بێته هۆی هیز به‌خشین به نه‌یاره‌کانی و به تیرۆریستانی وه‌ک داعیش پاشماوه‌ی به‌عسیه‌کان ، ئه‌و هێزو توانایه‌ی ئه‌م تاقمه تیرۆریستابه هه‌یانه ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌سه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاته خۆشه‌ویسته‌که‌ی ئێران وئه‌مه‌ریکاوه‌یه (ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی مالیکی).
نه‌هێشتنی تیرۆر به له ناوبردنی ئوسامه بن لادن و سه‌دام حسین نابێ به‌ڵکو به‌له‌ناوبردنی ئه‌و سسیاسه‌ته‌و ئه‌و زه‌مینه‌یه یه ده‌بێ که ناعه‌داله‌تی و جیاوازی ئینسانه‌کان به رهه‌م دێنی . به‌ده‌ر کردنی داعیشیش له عێراقدا هیشتا تیرۆزم له ناو ناچێ به ڵکو به ده‌رکردنی فاکته‌ره‌کانی دروست بوونی ئه‌م هێزه‌وه ده‌بێ که ئه‌ویش ئه‌و زه‌میه‌نه‌یه که‌پێشتر ناوم برد . به‌دی هێنانی زه‌مینه‌یه‌ک که ئینسانه‌کان تێدا یه‌کسان بن و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی تێدا به‌دی بێت ته‌نها له ڕێگای شۆرشێکی کۆمه‌لایه‌تیه‌وه ده‌بێ که عه‌داله‌ت خوازان ڕابه‌ری بکه‌ن. ئه‌مه رێگای بنبڕ کردنی ڕیشه‌یی تیرۆر ده‌بێ.
ئه‌گه‌ر شۆڕشیکی کۆمه‌لایه‌تی ستراتیج بێت هه‌ر ئیستاش دره‌نگه کاری بۆ بکرێ له هه‌مان کاتدا هێزی ئه‌م شۆرشه ده‌بێ کار بۆ ئه‌وه‌ش بکا سوود وه‌رگرێ له هێزه‌کانی نه‌یاری هێزه مه‌ترسیداره‌کان بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه گه‌وره‌کان له سه‌ر ژیانیان له ئێستادا. مه‌ترسی گه‌وره ئه‌مڕۆ هاتنی داعیشه بۆ شوێنی ژیانی خه‌ڵک که کوشتنی ئینسانی له ئاو خواردنه‌وه پێ ئاسانتره بۆیه ڕام وایه ئه‌مڕۆ خه‌ڵک ده‌بێ چه‌کدار بکرێن بۆ پارێزگاری له ژیانی خۆیان له شوێنی ژیانیان دابمه‌زرێن وه هه‌وڵ بده‌ن خۆیان ڕێکخراو بکه‌ن هێزێکی هۆشیار پێک بهێنن له هه‌مان کاتدا هاوشانی ئه‌وانه بن که ده‌یانه‌وێ مه‌ترسی داعیش نه‌هێڵن که مه‌ترسیه گه‌وره‌که‌یه .
10/6/2014