عوسمانی حاجی مارف سەنتەری لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژە بەوە دەکات کە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە تێکڕای ساڵانە ٣٢ هەزار کەس لە ڕێگەی قاچاخەوە هەرێمی کوردستانی عێراق بەجێدەهێڵن، ئەم ژمارەیەش لە ماوەی سێ ساڵدا گەیشتووەتە نزیکەی ٩٦ هەزار کۆچبەر، دەزگای لوتکە بۆ پەنابەران و ئاوارەکان ئاماژەی بە ژمارەیەکی سەرسوڕهێنەر کردوە کە زیاتر …
Read More »“ڕێگای گەشەپێدان” و ئۆپەراسیۆنی تورکیا دژی پەکەکە
عوسمانی حاجی مارف ڕەچاوکردنی ئەمنی و ئابوری دوو بابەتی هەرە گرنگن لە پەیوەندیەکانی تورکیە لەگەڵ هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقدا، تورکیا لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوەوە بنکەی سەربازی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژ بە پەکەکە لە ناوچەی زۆنی زەرد لە دهۆک و هەولێر دامەزراندووە، کە بارزانی کۆنترۆڵی تەواوی هەیە لەو زۆنەدا. …
Read More »هاوبەشی لە تاواندا
عوسمانی حاجی مارف ڕێکخراوی “بتسێلم” ناوەندی زانیاری ئیسرائیل بۆ مافەکانی مرۆڤ، رایگەیاندوە ٢.٢ ملیۆن کەس ڕۆژ و شەو بەبێ خواردن لە غەززە تێدەپەڕێنن، لەوانەش کۆرپە، منداڵ، ژنانی دووگیان یان شیردەر و بەساڵاچوان…، لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان، هۆشدارییان داوە سەبارەت بەو دۆخی ئەو برسێتیەی …
Read More »گێژاوێک لە بڕیار بۆ هەڵبژاردن
عوسمانی حاجی مارف 2024-06-12 127 یەکێک لە نیگەرانیەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق، پەرەسەندنی گرژیەکانی ئێستای تورکیا و هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنە سەربازیە نوێیەکانیەتی لەدژی چەکدارانی پەکەکە، هەروەها ترسی دووبارەبونەوەی هێرشەکانی ئێرانە بۆ سەر ناوچەکە، کەلەم کەشوهەوا هەڵاوساوە و پشێوییەدا، مایەی مەترسیەکی جدیە لە سەر ژیانی ئەم خەڵکە، لەهەمان کاتدا هەر جموجۆڵێکی سەرکردەکانی …
Read More »وتاری عوسمانی حاجی مارف سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری کوردستان لە کۆنگرەی حەوتی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری عێراق.
هاوڕێیان نوێنەرانی کۆنگرە و ئامادەبوان ئەم کاتەتان شاد بەهیوای کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو بەدوای ٣١ ساڵ لە دامەزراندنی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری عێراق کە پڕ لە هیوا و خۆ ئامادەکردن و خەبات بووە بۆ ڕابەریکردنی شۆڕشی کرێکاری لە عێراقدا، هەوڵی داوەو هەوڵ ئەدات، ئەمڕۆش لەنێو بەڕێوەبردنی کۆنگرەی حەوتەمی خۆیدا، کە بڕیارە لە ڕێڕەوی …
Read More »سیستمی گەندەڵی عێراق
عوسمانی حاجی مارف لە پێوەرەکانی تێڕوانینی گەندەڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ کە لەلایەن ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیەوە دەرچووە، عێراق لە ڕیزبەندی گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندا پۆلێن کراوە، بەو پێیەی لە ئێستادا عێراق لە ڕیزبەندی پێنجەمی گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندایە. ئەم گەندەڵیە لەگەڵ هەر گۆرانکاریەکدا هێشتا بەردەوامەو پەرچەکردارێکی جدی لە بەرامبەریدا نەکراوە. بەرپرسانی عێراق بۆ …
Read More »ئیسرائیل و ئێران
عوسمان حاجی مارف ئەو هۆکارە بنەڕەتیانەی کە بوونە هۆی زیاتر پەرەسەندنی بارگرژی نێوان ئیسرائیل و ئێران، دەرئەنجامی ئەو گێچەڵانە بوون کە ئیسرائیل دژ بە بوونی ئێران لە سوریا بەڕێوەی دەبرد، ئەم گێچەڵانەی ئیسرائیلیش کێشکردنی ئێرانە بۆ شەڕێکی فراوانی ناوچەیی. دەیان ساڵە ناوچەکە توانیویەتی ژیان لەگەڵ ململانێی سێبەری نێوان هەردوو ئێران …
Read More »هەڕەشەکانی تورکیا لەسەر یەکێتی
عوسمانی حاجی مارف ڕۆژنامەی خەباتی پارتی، لە مانشێتێکی گەورەدا لە ماڵپەڕی خۆیدا ڕایگەیاندووە، پارتی کرێکارانی کوردستان گروپی چەکدار لە سلێمانی پێکدەهێنن و دەیاننێرن بۆ چیای قەندیل و ناوچە کوردیەکانی سوریا. ئەمەش بەجیا لە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر هەڵبژاردن، بەو ئاکامەی گەیاندوە کە پەیوەندیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی چووەتە …
Read More »ئاڵوگۆڕ لە ڕێگەی پرۆژە ئابوریەکانەوە.
عوسمانی حاجی مارف لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤،وەزیری گواستنەوەی تورکیا و عێراق و قەتەر و ئیمارات، واژۆی یاداشتێکی چوارلایەنەیان کرد لە بەغدا، سەبارەت بە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی، بە ئامادەبونی ئەردۆغان و سودانی. پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان نوێنەرایەتی یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی گواستنەوەی نێوان ئاسیا و ئەوروپا دەکات، جێگاورێگای جیۆپۆلەتیکی عێراقیش ئەوە …
Read More »یاریکردن بە هەڵبژاردن!
عوسمانی حاجی مارف پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ناکات. ئەم بڕیاری بایکۆتەی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا کە بڕیارە مانگی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێت، دۆخی هەرێمی خستۆتە سەر لێواری قەیرانێکی سیاسیەوە، چونکە پارتی وەک هێزێکی بۆرژوا ناسیۆنالستی میلیشیایی، نوێنەرایەتی دیارترین …
Read More »دیدار- باردوخی سیاسی عیراق و روژهه لاتی ناوه راست
وتوه ویژی ئه سد نودینیان له گه ل عوسمان حاجی مارف سکرتیری کومیته ی ناوندی خیزبی کومونیست کریکاری کوردستان دیدار -اوضاع سیاسی عراق و خاورمیانه گفتگوی اسد نودینیان با عثمان حاج مارف دبیر کمیته مرکزی خزب کمونیست کارگری کردستان https://www.facebook.com/asad.nodinyan.5/videos/664060459191670
Read More »ڕکابەری چین و هندستان
عوسمانی حاجی مارف ڕێکەوتنی هیندستان و ئیمارات، بەشدارە لە بەرزکردنەوەی چانسی پێشکەوتنی پڕۆژەی ڕێڕەوی ئابووری نێوان هیندستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا، کە لەچوارچێوەی ستراتیژی فراوانی ئیدارەی جۆ بایدنە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کاریگەری چین لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، جێگیربونی چین بووەتە واقعێکی حاشا هەڵنەگر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەمریکاش بەدوای …
Read More »سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی
عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە ئاسایشی ئیسرائیلەوە. دوای ئەوەش بایدن دەستیکرد بە قسەکردن لەسەر هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ئەمەش هەر لەسەرەتاوە دژایەتی نێوان هەردوکیانی بەڕوونی نیشاندا. بایدن جەخت لەسەر بەشداری وڵاتەکەی دەکاتەوە لە بەرگریکردن لە ئیسرائیل لەبەرامبەر هێرشی ئێراندا، …
Read More »سەربەخۆی کوردستان لەبەردەم بازرگانی بە نەوتەوە!
عوسمانی حاجی مارف حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەسەڵاتی فرۆشتنی هەناردەی نەوت و غازی هەیە و دەبێت داهاتی ئەم پرۆسەیە وەربگرێت. هەروەها تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە لە دەستووردا هاتووە لە ئەگەری دروستبونی ململانێ، ئەولەویەت بە یاسای هەرێم و پارێزگاکان دەدرێت. بەڵام حکومەتی فیدراڵی و سۆمۆ دەڵێن …
Read More »پڕۆژەی گەشەپێدانی ئابوری عێراق
عوسمانی حاجی مارف دەستپێشخەری”پشتێن و ڕێگاوبان” کە بە دەستپێشخەری ڕێگای ئاوریشمی نوێ ناودەبرێت، پڕۆژەیەکی جیهانیە بۆ دروستکردنی تۆڕێکی فراوانی ژێرخانی بەیەکەوە گرێدراو، کە لەلایەن سەرۆکی چین”شی جین پینگەوە” لە ساڵی ٢٠١٣ دەستیپێکردوە، ڕێڕەوی ئابووری هیندستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا نوێترین پڕۆژەیە کە ئامانجی یەکخستنی هاوبەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیایە بۆ …
Read More »ناکرێ بێدەنگ بین بەرامبەر کۆمەڵکوژیی خەڵکی غەززە
عوسمانی حاجی مارف لەبەردەم دیاردەی گەورەترین کۆمەڵکوژین کە لە غەززە ڕوودەدات، بەوپێیەی داگیرکاری ئیسرائیل تائێستا زیاتر لە ٣١ هەزار فەلەستینی کوشتووە کە ٧٠٪ یان ژن و منداڵن. هێشتا ئیسرائیل هەڕەشەی کۆمەڵکوژی زیاتر و کارەسات و ئازاری زیاتر دەکات. بەجیا لەوەی چەندین مانگە ئەم جینۆسایدە بەڕۆژی ڕوناک و بەبەر چاوی خەڵکەوە …
Read More »ناکۆکیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی
لەسەر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عوسمانی حاجی مارف بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە هەرێمی کوردستان مشتومڕێکی زۆری نێوان لایەنگران و نەیارانی لێکەوتەوە، دادگا دوو بڕیاری دەرکرد لە دوو داوای یاسایدا سەبارەت بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان، ئەو مشتومڕەش مانای لایەنی سیاسی بڕیارەکانی خستەڕوو. هەردوو …
Read More »بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر هەڵبژاردنی کوردستان
عوسمانی حاجی مارف دواخستنی هەڵبژاردنی کوردستان لە درێژبوونەوەی ئەو دۆخە ناوازەیەوە سەرچاوەی گرتوە کە بەردەوامی گێژاو و ناسەقامگیری دۆخی سیاسی، سەراپای کوردستانی داگیرکردوە، کە کاریگەری زیاتری لەسەر چۆنیەتی مامەڵەی هەڵبژاردنەکانیش داناوە، کە بە چەندین مەترسی و هەڕەشەی دەوروبەر لە عێراقی وناوچەیی دەورە دراوە، لەهەمانکاتدا ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی …
Read More »بارزانی لە واشنتۆن
عوسمانی حاجی مارف سەردانەکەی مەسرور بارزانی، بۆ ئەمەریکا بە پشتبەستن بە بانگهێشتنامەیەکی فەرمیە، کە لە ئیدارەی جۆ بایدن وەریگرتبوو، پەیامێکی ڕوون و ئاشکرای ئەمەریکایە سەبارەت بە نوێکردنەوەی بەرژەوەندیەکانی واشنتۆن لە ناوچەکەدا، بەتایبەتی لە پەیوەندیەکانی واشنتۆن لەگەڵ بەغدا، ئاماژەی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکایە بۆ ناوچەکە، هەروەها مامەڵەی ئیدارەی بایدنە دەربارەی فشارەکانی ئێران …
Read More »کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق
کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق عوسمانی حاجی مارف لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی غەززە، پەیوەندیەکانی ئەمریکاو عێراق وەرچەرخانێکی ئاڵۆزتری بەخۆیەوە بینیوە، بەوپێیەی هێزە میلیشیا عێراقیەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، وەک حزبوڵای عێراقی، زیاتر لە ١٧٠ هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا کە لە عێراق و سوریا جێگیرن، بە کەڵکوەرگرتن لە مووشەکی مەودا …
Read More »کێشەکانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک
عوسمانی حاجی مارف کۆبونەوەکانی پارتی و یەکێتی لەپەیوەند بە پرسی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەردەوامە، تائێستا ڕێکەوتن لەسەر ئەنجامێکی ڕۆشنی یەکلاییکەرەوە نەکراوە، لە دانوسانەکاندا یەکێتی وەها نیشان ئەدات کە لەوبارەیەوە بەڕوی هەموو لایەنەکاندا دەرگای کراوەیە، بەڵام دەیانەوێت لەگەڵ پارتیدا خۆیان بەنزیکتر نیشان بدەن تا لەگەڵ لایەنەکانی تری بەشدار لە ئەنجومەنی پارێزگادا، …
Read More »عێراق گۆڕەپانی گەمەی هاوبەشی ئەمریکاو ئێرانە!
عوسمان حاجی مارف عێراق نەک شوێنێکی ستراتیژی گرنگ و تایبەتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دابینکردوە، بەڵکو بەهۆی ئەو سامانەی لەڕێگەی ئەو هێزە میلیشایانەی کە سەربەخۆیەتی و کۆنترۆڵی حکومەتی عێراقیان کردوە، ئێران گەورەترین سودیان لێ بەدەست دەهێنێت، بەمشێوەیەش سەرچاوەی توانا داراییەکانی بۆ دابیندەکات، تاڕادەیەک قەرەبوی سزا ئابوریەکانی ئەمریکای پێدەکاتەوە. پرۆژەی فراوانخوازی …
Read More »کاریگەری هێرشە ئاسمانیەکانی ئەمریکا لە سەر هەرێم
عوسمانی حاجی مارف ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانیەکانی ئەم رۆژانەی ئەمریکا بۆسەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئەو هێزە میلیشیایانەی پەیوەستن بە ئێرانەوە، کەلە ناوچەکانی هەردوو ووڵاتی سوریا و عێراقدان، لە نزیک سنورەکانی هەرێمی کوردستانەوە نەبووە. بەڵام حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ، مەترسی ئەوەیان هەیە کە ئەم هێرشانەی ئەمریکا دواتر کاردانەوەی سەربازی و سیاسی …
Read More »سزادانی مامۆستایان تاوانە
عوسمانی حاجی مارف حکومەتی هەرێم لەگەڵ خراپترین قەیرانی نەدانی موچەدا، ڕوبەڕوی واقعیەتێکی ئاڵۆزتربۆتەوە، بێجگە لە حساباتی ساڵانی پێشو، هەر لە ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤دا نەدانی پارەی چوارمانگ قەرزارە، ئەگەری ئەوە هەیە ئەم قەرزە زیاتر بێت. لەگەڵ ئەوەی ناڕەزایەتیەکان بەردەوامن، بەڵام هیچ هەنگاوێکی جدی و ڕۆشنی نیە بۆ پێدانەوەی ئەو قەرزە، لە …
Read More »گوشارەکانی دەسەڵاتی بەغدا بۆ سەر هەرێم و لێکەوتەکانی لەسەر دۆخی کوردستان و ئاییندە سیاسیەکەی…
عوسمان حاجی مارف: ناوەندبونەوەی عێراق بۆتە فشارێکی گەورەو جدی لەسەر بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و دابەزینی قەوارەی حکومەتی هەرێم… دیمانە لەگەل عوسمان حاجی مارف/ سکرتێری کۆمیتە ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان… سەبارەت بە گوشارەکانی دەسەڵاتی بەغدا بۆ سەر هەرێم و لێکەوتەکانی لەسەر دۆخی کوردستان و ئاییندە سیاسیەکەی… بۆپێشەوە: بڕیار و …
Read More »جەنجاڵی هەڵبژاردنی سەراسەری هەرێم
عوسمانی حاجی مارف چەندین ساڵە هێزە قەومی و ئیسلامی و تائفیە میلیشیاکانی عێراق بەهەر جەردەیی و تاڵانچێتیەک کردویانە و دەیکەن و حکومەتیان بەڕێوە بردوە، لەهەمانکاتدا بە بەکارهێنانی دروشمی نیشتمان پەروەری و بانگەشەی وەهمی دینی و چەواشەکارانە کە خەڵکی ماندوکردوە، کاریگەریەکی تەواویان لەسەر توندکردنەوەی دۆخێکی تەواو نالەبار داناوەو ناجێگیری سیاسیان پەرە …
Read More »هێرش بە درۆن و موشەک
عوسمانی حاجی مارف سوپای پاسدارانی ئێران بە بەئامانجگرتنی شوێنی نیشتەجێبوونی بازرگان و ملیاردلێر پێشرەو دزەیی، کە لە بنەماڵەی بارزانیەوە نزیک بوو، نیشانیدا کە توانای لێدانی موشەکی بەشێوەیەکی وردو دەقیق هەیە. سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ گرت کە بەرەبەیانی ڕۆژی ١٥/١/٢٠٢٤، شوێنەکانی شاری هەولێری کردە ئامانج، بانگەشەی ئەوەیان کرد …
Read More »دیدار/ هوکاره کان و ئاکامی هیرشی ئیران بو سه ر وولاتانی دراوسی ی
وتوویژی ئه سد نودینیان له گه ل عوسمان حاحی مارف سه کرتیری کومیته ی ناوندی حزبی کومونیستی کریکاری کوردستان دیدار – دلایل و نتایج حمله موشکی ایران به کشورهای همسایه گفتگوی اسد نودینیان با عثمان حاج مارف دبیر کمیته مرکزی حزب کمونیست کارگری کردستان https://www.facebook.com/asad.nodinyan.5/videos/1048119536421139
Read More »بنبەستی ئەمریکا و ئیسرائیل هاوکاتی وێرانکەرترین بۆردومان لە مێژوودا
بنبەستی ئەمریکا و ئیسرائیل هاوکاتی وێرانکەرترین بۆردومان لە مێژوودا عوسمانی حاجی مارف لە ماوەی سێ مانگدا، دەستدرێژی داگیرکەری ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، بە جینۆسایدێکی بێوێنە ئەژمار دەکریت، بۆردومانەکەی ئیسرائیل وێرانکاریەکی گەورەتری لەوەی ئەڵمانیا لێکەوتەوە، کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە لە جەنگی جیهانی دووەمدا تووشی بوو. ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی لە غەززە بوونە قوربانی …
Read More »دەوڵەت وەک سەرچاوەیەک بۆ نەبونی ئاسایش
عوسمانی حاجی مارف لە هەر شوێنێ هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری بکرێت و ناجێگیری ببێتە واقعیەتی بەردەوامی ژیانی هاوڵاتیان، دەبێتە هۆی لەدەستدانی متمانەی تەواو بە دەوڵەت و دامودەزگاکانی، یان بەشێوازێكی تر ئەتوانین بڵێین هەمان ئەو دامودەزگایانەی ئەو دەوڵەتە، بەشێکی هەڵسوڕاو دەبن لە خولقاندنی مەترسی و نائەمنی لەسەر هاوڵاتیان. بەدوای ڕوخانی …
Read More »مەترسی درۆن لەسەر هەولێر
عوسمانی حاجی مارف لەڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، شەوی ١/١/٢٠٢٤، نزیکەی کاتژمێر 11:45 خولەکی پاشنیوەڕۆ، یەکێک لە بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە لە ناحیەی سەڵاحادین لە هەولێر، بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەریان. حکومەتی هەولێر “حکومەتی فیدراڵی” بە بەرپرسیار دەزانی لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا بۆ سەر هێزە ئەمنیەکان لە پارێزگای هەولێر، …
Read More »ڕیسوایی و بنبەستی ئەمریکا و ئیسرائیل
عوسمانی حاجی مارف غەززە تەواوی ململانێی چەند ساڵەی فەلەستین و ئیسرائیلی لەخۆگرت، تیشکی خستەسەر ئەو دژایەتیە بنەڕەتیەی دەوڵەتی ئیسرائیل کە لە بەرامبەر خەڵکی فەلەستیندا هەیەتی. پاکتاوکردنی دانیشتوانی غەززە بووە زیاترکردنەوەو نیشاندانی دڕندەیی و فاشیزمی ئیسرائیل لە بەرامبەر خەڵکی فەلەستیندا. لەدوای هێرشی حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەر بۆ سەر شارۆچکەو بنکە سەربازیەکانی …
Read More »دیدار – هه لبژاردن له عیراق ده وری ئیران و تورکیا و ئه مریکا
و وتوویژی ئه سد نودینان له گه ل عوسمانی حاجی مارف سه کر تیری کومیته ناوندی حیزبی کو مو نیستی کریکاری کوردستانمصاحبه ای با عثمان حاجی مارف دبیر کمیته مرکزی حزب کمونیست کارگری کردستان در رابطه با انتخابات استانداریهای عراق نقش و دور ایران و امریکا ترکیه
Read More »پاش دە ساڵ، هەڵبژاردنێک بە نەعرەتەی قەومی
عوسمانی حاجی مارفئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا، ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران جار لەگەڵ جار زۆر کەمتربۆتەوە، گەر بەشداری بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کە لەساڵی ٢٠٠٥ ئەنجامدرا ڕێژەی بەشداربوانی بەرێژەی %٨٠ بوبێت!، دەبینین ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١ دا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بۆ لە %٣٠ کەمتر، ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی …
Read More »ڕۆڵی ئێران لە هەڵبژاردنی ١٨/١٢دور و نقش ایران در انتخاب عراق
ڕۆڵی ئێران لە هەڵبژاردنی ١٨/١٢داعوسمانی حاجی مارف2023-12-23 255ڕۆژی ١٨ی کانونی یەکەم، بۆ یەکەم جار لە ماوەی دە ساڵدا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، ڕێژەیەکی کەم لە دەنگدەرانی عێراقی چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام ئەتوانین بڵێین ئەم دەنگدانە یاریەکی سیاسی و ڕێگەیەک بو، تا لایەنەکانی دەسەڵات و کوتلەکانی هاوپەیمانی شیعەو لەگەڵیاندا کۆماری …
Read More »پێگەی هەرێم لە ناوەندبونەوەی عێراقدا
عوسمانی حاجی مارف حکومەتی عێراق بە دەسەڵاتداری هیزە شیعەکان لە پرۆسەی هەوڵدان بۆ ناوەندکردنەوەی دەسەڵات، لە یەکەم هەنگاویدا هەناردەکردنی نەوتی لە حکومەتی هەرێم و حزبە دەسەڵاتدارەکان قەدەغەکرد. دواترلە رێگەی بریاری دادگای باڵای فیدراڵیەوە پەرلەمانەکەشیانی هەڵوەشانەوە، مەسرور بارزانی نیگەرانی خۆی لە توانایی هەرێم بۆ بەرگەگرتن و پاراستنی خۆیان لەو دۆخە دەربڕیوەو …
Read More »چەند هەنگاوێک لە راستای ململانێی جەمسەرەکاندا، بە قازانجی چین و رووسیا
عوسمانی حاجی مارف ئەوەی لەشەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیادا دەگوزەرێ، واشنتۆنی خستۆتەبەردەم ستراتیژێکی نارۆشن بەرامبەر بە ئۆکرانیادا. هەموو پێوەرەکانیش ئەوە دەردەخەن کە ئۆکرانیا توانای پێشکەوتنی لە شەڕەکەدا لەدەستداوە، بەو پێیەی تواناکانی نزیکە لە نەبوون، ئومێدی سەرکەوتن تەواو لە تاریکیدایە بۆ ئۆکرانیا. هەربۆیە هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژئاوا، ئیتر ئەو جۆش و خرۆشەیان …
Read More »دادگای باڵای فیدراڵی ئامرازی دەستی لایەنێکی سیاسیە
عوسمانی حاجی مارف ڕۆژی 14ی نۆڤەمبەر دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، جەنجاڵیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، کاتێک بڕیاری سکاڵایەکی لەسەر محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەرکرد، لە کۆتایدا بڕیاریدا ئەندامێتی حەلبوسی لە ئەنجومەنی یاسادانان هەڵبوەشێنێتەوە، لە بەرامبەر ئەم بریارەشدا فرسەتی هیچ تانەدانی بۆ حەلبوسی نەهێشتەوە. دەمەزراندنی دادگای باڵای فیدراڵی لە ساڵی …
Read More »لە ئۆکرانیاوە بۆ فەلەستین
عوسمانی حاجی مارف ڕۆژئاواو ئەمریکا بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندیەکانیان، پێشوازی بێشەرمانەو تەواویان لە دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کرد، بەمەش بزماری کوشندەیان لەو نەزمە جیهانیەی دوای کۆتایی بلۆکی ڕۆژهەڵات بانگەوازی بۆ دەکەن داکوتا، تەنانەت پێش شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، نەزمی ئێستای جیهانی بە سەرکردایەتی ئەمریکاو ڕۆژئاوا گەشتی داڕمانی خۆی دەستپێکردبوو. …
Read More »دیدار – سه باره ت به کاری گه ری شه ری داگیرکه ری ئیسرائیل بو سه ر غه زه له ناو چه که و عیراق
وتوویژی ئه سد نودینیان له گه ل عوسمانی حاجی مارف سکرتیری کومیته ی ناوندی حیزبی کومنیستی کریکاری کوردستاندیدار – مصاحبه اسد نودینیان با عثمان حاجی مارف دبیر اول حزب کمونیست کارگری کردستان در رابطه با تاثیرات جنگ در عزه بر اوضاع سیاسی در منطقه و عراق https://www.facebook.com/asad.nodinyan.5/videos/3697172600611853
Read More »