کوردی

ئەو سیاسەتەی لەپشت گۆشەگیرکردنی حەلبوسیەوەیە!

عوسمانی حاجی مارف بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان، سێبەرێک دەخاتە سەر دیمەنی سیاسی لە عێراقدا، کە دەرگای ئەگەری گۆڕانکاری ئاڵۆز لەبارەی ئایندەی حکومەت و هێزو لایەنە سیاسیەکان و لەهەمانکاتدا پرسیاری لەسەر ڕەوتە سیاسیەکانی عێراق وروژاندوە، بەتایبەتی ئەو هەوڵدانەیە کە بۆ جێگیرکردنی باڵا …

Read More »

ئیسرائیل ناچار بە ئاگربەست بوو

عوسمانی حاجی مارف ئەم ئاگربەستەی ئیسرائیل پێشوازی لێکرد، کە لە ماوەی چوار ڕۆژدا پەنجا دیلی ئیسرائیلی لە بەرامبەر ئازادبوبی سەدوپەنجا دیلی فەلەستینی ئازاد بکرێن، پێویستە سەرەتا ئەودەستەواژیە وەبیر بهێنینەوە کە ئیسرائیل لە بەرامبەر حەماسدا بەکاری دەهێنێ و خۆی لە ئاگربەست بەدور دەگرت، بەهیچ جۆرێک دان بە کێشەی فەلەستیندا نانێت و …

Read More »

نه به تابو: مدارس دخترانه و تابوهای شکست خورده اسلامی(قسمت اول و دوم)‎

مصاحبه عزیزه لطفی با کانی کرم پور، اوین مصطفی زاده و اسد نودینیان https://www.youtube.com/watch?v=kWbv6wm-dSA&ab_channel=KanalJadidTV نه به تابو: مدارس دخترانه و تابوهای شکست خورده اسلامی(قسمت دوم)   https://www.youtube.com/watch?v=3paOspfwzrM

Read More »

موچەو قەوارەی هەرێم..!

عوسمانی حاجی مارف نەمانی تەواوی متمانەی نێوان هەرێم و بەغدا، پەیوەندیەکانی نێوانیانی بەرەو ئاڵۆزی و ناڕۆشنی بۆ ئایندەیەکی نادیار بردوە، کەلەم نێوەدا هەر ڕێکەوتن و پرتۆکۆلێک و بنەمای دەستوری پێشویان هەرچیەک بوبێت، بواری کارکردنی هاوبەش و پێکەوەییان لە حوکمڕانی و دەسەڵاتی سیاسیدا لەدەستداوە. کارکردنێک کە لەناواخنی ڕێکەوتنی هێزی میلیشیاو لەسەر …

Read More »

سیاسەتی پاکتاوکردنی فەلەستینیەکان

عوسمانی حاجی مارف کاتێک فەلەستینیەکان بێدەنگ دەبن، پشتگوێ دەخرێن. کاتێک بەڕەنگار دەبنەوە بە شەیتان ناوزەند دەکرێن. ڕاستە ڕووداوەکانی زیاتر لە سی ڕۆژی ڕابردو، مەترسیەکانی پشتگوێخستنی پرسی فەلەستین نیشان ئەدەن. لەهەمانکاتدا دەبینین ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی، بەمەبەست بەو ئەنجامە نەگەیشتون کە دەبێت ئەم کارەساتە بەجددی وەربگرن و مامەڵەی بکەن کە فەلەستینیەکانی لە …

Read More »

کۆمەڵکوژی نەخۆشخانەی مەعمەدانی، گەورەترین کارەساتی کۆمەڵکوژیە لە مێژووی فەلەستیندا

عوسمانی حاجی مارف لە تاوانێکی جەنگی ڕوون و لە کردەوەیەکی مێژوویی بێوێنەدا، فڕۆکەکانی ئیسرائیل نەخۆشخانەکانیان کردۆتە ئامانج، لە ئەنجاندا کۆمەڵکوژی نەخۆشخانەی مەعمەدانی،  گەورەترین کۆمەڵکوژیە کە تا ئێستا ئیسرائیل بەسەر گەلی فەلەستیندا سەپاندویەتی. لە نێو قوربانیەکاندا پەنابەران هەبوون، کە بۆ دەربازبوون لە بۆردومانی ئیسرائیل بەرەو نەخۆشخانەکان هەڵاتوون، چونکە پێیان وابووە ئەم …

Read More »

فەلەستین، لە سەربەخۆییەوە بۆ ئازادی

فەلەستین، لە سەربەخۆییەوە بۆ ئازادیمەنسور حیکمەتوەرگێڕانی کاوە عومەردەوڵەتی ئیسرائیل درێژە بە شەڕە شەرمەزارکەرەکەی لەگەڵ منداڵانی فەلەستین دەدات. ئەمڕۆ (١٦ی نۆڤەمبەر)، هەشت کەسی دیکە کە منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵانیان تێدایە، بە گوللە کوژران. وە دیسانەوە گلەیی لە توندوتیژی فەلەستینییەکان دەکەن لەگەڵ ئەمریکا! زیاتر لە سەدا ٩٠ لە ٢٤٠ قوربانی ڕووداوەکانی ئەم …

Read More »

دوودڵی ئیسرائیل لە دەستپێکردنی هێرشی زەمینی

عوسمان حاجی مارف جگە لەو دڕندەیی و بەربەریەتەی ئیسرائیل بە بۆردمان لەبەرامبەر دانیشتوانی غەززەدا ئەنجامی ئەدات، باس لەوە  دەکرێت کە حکومەتی ئیسرائیل هێزەکانی خۆی کۆدەکاتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشێکی زەمینی بەرفراوان بۆ سەر غەززە، ئەمەش سروشتی بنەڕەتی ململانێکان دەگۆڕێت. ئیسرائیل فەرمانی بە دانیشتوانی باکوری غەززە کرد بەرەو باشووری کەرتی غەززە …

Read More »

دیدار – خوپیشاندانی ماموستا و فه رمانبه ران و بشداری خه لک له کوردستان

وتوه ویژی ئه سه د نودینیان له گه ل به هادین حاجی به کری دارتاش ناسه راوه به ریبوار عارف دیدار تظاهرات و راهپیمائی هزاران معلمان و کارکنان و همراهی مردم در بیش از 12 شهر کردستان عراق ‎ https://www.facebook.com/asad.nodinyan.5/videos/3436169723315017

Read More »

هەرێمی کوردستان، شکستی دەسەڵات و دوو بەدیلی واقعی و عەمەلی

نادر عەبدولحەميد شکستی تەمام عەیار و هەمەلایەنەی دەسەڵاتدارانی هەرێم لەباری ئابووری و سیاسی و کارگێڕی و …هتدەوە، بانگەشەیەکی خەڵکی ناڕازی وەیا ناوزڕاندنی دەسەڵات نیـیە لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنی لیبڕاڵ قەومی و ئیسلامییەوە، بەڵکو واقعێکی دەردناک و تڕاژیدیایەکە کە جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشی هەرێمەکە تیایدا دەژین، هەتا حزبەکانی دەسەڵاتداریش ناتوانن نکۆڵی لێبکەن و …

Read More »

وەستانەوە لەبەرامبەر دڕندەیی دەوڵەتی ئیسرائیلدا

عوسمانی حاجی مارف هێرشەکان و توندوتیژی بۆردومانی بێبەزییانەی دژی دانیشتوانی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەتایبەتی بۆردومانی بیمارستانی مەعمەدانی لە غەززە، نیگەرانی جیهانی وروژاندوە. لەم ئاراستەیەشەوە سەرەتای شەڕێکی گەورەی بەرفراوانی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێکردووە. بەتایبەتی ئەم نیگەرانیە زیاتر فەلەستینیەکانی گەمارۆدراو لە غەززە دەگرێتەوە. بەڵام ئەوەی مەترسیدارترە پێشبینی ئەوە دەکرێت، کە …

Read More »

نابێت هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا قەبوڵ بکرێن!

عوسمانی حاجی مارف دەستپێکردنەوەی هەڵەشەیی هێرشەکانی ئێستای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق، بەبیانوی لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان، کەفڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێزی پیادەی بەکارهێناوەو زیانێکی گیانی زۆری لیکەوتۆتەوە، دۆخێکی تەواو نائاسایشی لە ناوچەکەدا خولقاندوە، دەبێت دەست بەجێ مەحکوم بکرێت بەری پێبگیرێت. بەڵام ئەوەی جێگا سەرنجە …

Read More »

کۆنگرەیەکی لاواز یان ناسیۆنالیستێکی شکستخواردوو؟

عوسمانی حاجی مارف بەهێزترین چاوەڕوانیەکانی ناو پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاماژەیان بۆئەوە کردوە، کە سەرۆکبونی بافڵ تاڵەبانی یەکلاییکرایەوە. لەڕێگەی ئەو لێدوانانەش کە بۆ میدیاکان دراوە، کۆنگرەکە بۆ شەرعیەتدان بە تایبەتمەندی سەرکردایەتیکردنی بافڵ تاڵەبانی لە یەکێتی نیشتمانیدا داڕێژراوە، لەهەمانکاتدا ئاماژەن بۆئەوەی کە کۆنگرەکە سەرۆکبونی بافڵ بۆ حزبەکەیان پیرۆزکرد. هەروەها هەموارکردنەوەی …

Read More »

قەیرانی حەماس لە مەسەلەی فەلەستیندا

عوسمانی حاجی مارف هێرشی غافڵگیرانەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ خەڵکی ئەو ناوچانەی نزیکی کەرتی غەزەی لە خەو هەڵسان. هەزاران چەکداری لیواکانی عیزالدین ئەلقەسام هێرشیان کردە سەر شارۆچکەکانی تەنیشت کەرتی غەززە، بەهاویشتنی هەزاران موشەک لە غەززەوە بەرەو تەلئەبیب و قودس و شارەکانی باشوور کە …

Read More »

کۆتایی ئەزمونێک بە ڕیسوایی

عوسمانی حاجی مارف بەبڕیاری دادوەری باڵای حکومەتی فیدارڵی عێراق، پەرلەمانی هەرێم لەکارەکانی دەرچوو، بەدوایدا هەڵوەشانەوەی کارەکانی ئەنجومەنی پارێزگا پەسەندکرا، ئەمە سەرەتایەکە بۆ هاتنە خوارەوەی هێمای سەروەری سیاسی حکومەتی هەرێم و بێ ئیعتبارکردنی، ئەم دیاردەیەش ئەو وێنەیە نیشان ئەدات کە هەر لەسەرەتاوە پێکهاتنی حکومەتی هەرێم بۆ پێداویستیەکانی کارێکی دیاریکراو ڕوخسەتی پێدراوە …

Read More »

دیدار – جمهوری ئیسلامی و کونگره ی یپینجه مه ی یه کیتی

وتوه ویژی ئه سد نودینیان له گه ل عوسمانی حاجی مارف سکرتیری کومیته ناوندی حیزبی کومونیست کریکاری کوردستان دیدار – جمهوری اسلامی و کنگره پنجم اتحادیه میهنی در کردستان عراق گفتگوی اسد نودینیان با عثمان حاجی مارف دبیر کمیته مرکزی حزب کمونیست کارگری کردستان  https://www.facebook.com/asad.nodinyan.5/videos/848367626615469

Read More »

دیدار – گفتوگویه ک له گه ل بنار مسته فا نوه سه ری کتیبی ژن، ژیان،ئازادی به زمانی فینلاندی

دیدار گفتگو با نبار مصطفی کادر حزب کمونیست کارگری کردستان و نویسنده کتاب زن، زندگی آزادی به زبان فنلاندی بنار مصطفی در این کتاب به تاریخ جنبشس اعتراضی مردم در ایران از انقلاب 57 تا کنون و خصوصا به اعتراضات این دوره به الترنایتوهای مختلف برای این جنبش و در …

Read More »

شیعەگەراو کوردایەتی لە ئایندەی عێراقدا

عوسمانی حاجی مارف بەدرێژایی سەدەکان، ڕێوڕەسمی شیعەکان لە کاتی موحەڕەمدا بۆ چینە باڵاکان زۆر هاندانێکی گرنگ بووە، بۆ پاراستن و وزەبەخشین بە کۆمەڵانی شیعە، لەهەمان کاتدا بۆ ڕاگرتن و بەردەوامیدان و بەرجەستەکردنی جیهانبینی  خورافات و ئەفسانەکان، تا کەسایەتی ناو چینە نەداراکان بە ئاراستەی وەهم و خورافات، زەلیل و بێدەسەڵات ژیان …

Read More »

عەربەت و بێ ئومێدی لە ئاسایش

عوسمانی حاجی مارف هێرشەكەی دوێنێ بۆ سەر فڕۆكەخانەی عەربەت، “كردەوەیەكی تیرۆریستیەو نە یەكەم هێرشەو نە دوایین هێرشیش دەبێت”. ئەمە وتەی بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمە. کە ئەوەشی خستەڕو” ئەم كارە نە یەكەم كارەو نە دوایین كار دەبێت و ئەم كردەوانە بەردەوام دەبن.” گەر ئەمە حاڵی کوردستانی عێراقە، لە سایەی دەسەڵاتی بارزانی …

Read More »

حیزب و ڕابەرایەتی شۆڕش

دیمانەی حەسەن ساڵحی لەگەڵ حەمید تەقواییدا وەرگێڕانی:کاوە عومەر دەقی ئەم نوسراوە بە پشتبەستن بە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵ جەدید ئامادەکراوە حەسەن ساڵحی: دیارە هیچ شۆڕشێک بەبێ ڕابەرایەتی ناتوانێت سەربکەوێت. پرسیار ئەوەیە ئایا چ هێزێک دەتوانێت ئەم ڕۆڵە لە شۆڕشی ژن ژیان  ئازادیدا بگێڕێت؟ پێت وایە ڕێبەری شۆڕش دەبێ چ سیفەتێکی هەبێت؟ …

Read More »

لە ساڵیادی ڕاپەڕینەکانی ئێراندا

عوسمانی حاجی مارف هەڵوەشاندنەوەی حیجابی زۆرەملێ وەک دروشم و داواکاری سەرەکی لە لوتکەی داواکاریەکانی  ڕاپەڕینەکانی ئێراندا دەگەشایەوە، ئەو ڕاپەڕینەی  پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی جەماوەری ناڕازی بەرجەستەکردەوە و مێژویەکی نوێی لە خەباتی جەماوەری ئێراندا تۆمارکرد. لە چوارچێوەی خەبات و ناڕەزایەتی و مانگرتنی بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکاندا، داواکاریەکانی وەک: زیادکردنی کرێ و بەرزکردنەوەی ئاستی …

Read More »

لە ئامادەکاری ساڵیادی شۆڕش

دیمانەی شەهلا دانیشفەر لەگەڵ حەمید تەقواییدا وەرگێڕانی کاوە عومەر بە پشتبەستن بە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵ جەدید ئامادەکراوە شەهلا دانشفەر: لەم ڕۆژانەدا زۆر بانگەواز بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشەوە بڵاوکراونەتەوە. ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی ڕایدەگەیەنێت کە ئێمە مەراسیمی ساڵڕۆژەکە ئەنجام دەدەین و دەڵێت مەحسا منداڵی هەموو خەڵکە. بە هەمان شێوە تۆڕی …

Read More »

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی، چالاکیـیەکان و جیاوازیـیەکانی

نەوزاد بابان و نادر عەبدولحەمید ئەمەی خوارەوە دەربارەی بەشێک لە کار و چالاکیـیەکانی ئەو ڕێکخراوەیە لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق و هەروەها دەرخستنی جیاوازیـیە فکری و سیاسی و ستڕاتیژیـیەکانی ڕێکخراوەکە لەگەڵ حزب و گروپ و ڕێکخراوەکانی تری بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی لە کوردستانی عێڕاق. ئەم چاوپێکەوتنە لە لایەن ڕۆژنامەی (الغد الإشتراكي)ەوە …

Read More »

بەرەو بەهێزکردنی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی!

عوسمانی حاجی مارف لە میانەی دەسەڵاتی میلیشیایی و تاڵانچێتی بارزانی و تاڵەبانیدا، خرۆشانێکی بەرفراوانی جەماوەری لە ناوەندی شارەکان و شەقامەکاندا نمایشکراون، کە بۆداواکردنی پێداویستیەکان تا دەگات بەوەی دروشمی کۆتایی بەم دەسەڵاتە دەنگدانەوەیان بووەو جێگاوپێگەیەکی بەرچاویان نیشانداوین. ئاستی توڕەیی و دەربڕینی ناڕەزایی و نەویستنی ئەم دەسەڵاتە لە ئاستێکی بەرفراوانتریشدا بە شوێنی …

Read More »

کەرکوک لە نێو گەمەی سیاسی حزبەکاندا

عوسمانی حاجی مارف ئەو کەرکوکەی کە “دڵی کوردستان و قودسی کوردستان” بو..؟،  لە کورترین ماوەدا چەکدارەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی لە ١٦ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بە هەڵاتن بەجێیان هێشت و رادەستی هیزەکانی حکومەتی عێراق و حەشدی شەعبیان کرد. بە دوای شەش ساڵ لە ملکەچی و گەرانەوە بۆ باوەشی حکومەتی عێراق و دەستخستنە ناو دەستی …

Read More »

دیدار – هه له و مه رجی سیاسی عیراق

وتوه ویژی ئه سد نودینیان له گه ل عوسمان حاجی مارف سه کرتیری مومیته ناوندی حیزبی کومونیست کریکاری کوردستان دیدار- اوضاع سیاسی عراق گفتگوی اسد نودینیان با عثمان حاجی مارف دبیر کمیته مرکزی حزب کمونیست کارگری کردستان https://www.facebook.com/asad.nodinyan.5/videos/219538850780201

Read More »

نەدانی موچەی کرێکاران و کارمەندانی هەرێمی کوردستان، سیاسەتێکی ڕیسوای دەسەڵاتدارانە دژ بە جەماوەر

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق وەک پیشەی بێباکانەی هەمیشەییان، ئەوا بۆ پتر لە دوو مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەردوو حزبی دەسەڵاتداری بورژوا ناسیونالیست (پارتی و یەکێتی) بە بیانووی جۆراوجۆرەوە، بەتایبەت کێشەکانیان لەگەڵ حکومەتی مەرکەزی و هێزە ئیسلامیـیە دەسەڵاتدارەکانی بەغدادا، موچەی کرێکاران و کارمەندانی وەزارەتەکانیان نەداوە، و ئەمەش بۆتە مایەی …

Read More »

گەورەترین دزی لە مێژوودا

عوسمانی حاجی مارف ئۆپەراسیۆنێکی دزی و تاڵانی بەرفراوان کە لە عێراق لەلایەن هێزە سیاسیەکان و هێزە میلیشیا دڵسۆزەکانی ئێرانەوە ئەنجامدراوە، سەرەڕای ئاشکراکردنی زۆرێک لە وردەکارییەکانی ئەو دزیە کە ڕای گشتی تووشی شۆک کرد، تۆمەتباری سەرەکی لەم دزیەدا سەرەڕای دانپێدانانەکەی ئازاد کرا، ئەو دزیەی کە پێی دەوترێت “گەورەترین دزی لە مێژوودا”. …

Read More »

“هەمومان” لە دیدو سیاسەتی تاڵەبانیدا

عوسمانی حاجی مارف “هەمومان لە هەرێم یەك چارەنوسی هاوبەشمان هەیە!” بەدوای داگیرکاری دەسەڵات بە هیزی میلیشیایی لە لایەن پارتی و یەکێتی لە ساڵی ١٩٩١وە، کە دەکاتە سی و دو ساڵ، جگە لە “ناتەوافقی و ناشەراکەتی و نا هاوسەنگی” لەم سی و دووساڵەدا کە نمونەی بەرجەستەی دۆخی سیاسی زۆنی زەردو سەوزبوە، …

Read More »

شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ساڵ ڕۆژی لەدایک بوونیدا

ئینتەرناسێۆناڵ: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ساڵێک بەسەر دەستپێکردنی شۆڕشی ژن ژیان ئازایدا تێپەڕیوە، کۆمەڵگا و بزووتنەوەی ڕووخاندن و دۆخی شۆڕش چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ حەمید تەقوایی: گرینگترین دەرئەنجامی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، گۆڕینی ڕووخانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بوو بۆ مەسەلەی سەرەکی و فراوانی هەموو کۆمەڵگە و جەماوەری خەڵک و خودی حکوومەت . …

Read More »

زەمینەکانی سەرهەڵدانی ڕەوتی ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسۆکانی داهاتوو

چاوپێکەوتنی کازم نیکخواە  لەگەڵ حەمید تەقواییدا ١٣ی ئابی ٢٠١٥ وەرگیرانی کاوە عومەر کازم نیکخواە: لە یەک دوو ساڵی ڕابردووەوە شەپۆلێکی تیرۆر و کوشتنی بەکۆمەڵ لەلایەن گرووپە تیرۆریستی و ئیسلامییەکان لە وڵاتانی جۆربەجۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دروست بووە. پێدەچوو لەگەڵ پاشەکشەی قاعیدە و تاڵیبان و قەیرانی کۆماری ئیسلامی، ئەم …

Read More »

هەوڵدان بۆ چارەسەر

عوسمانی حاجی مارف مەسعود بارزانی، دەڵێت، هەمو هەوڵێك دەخەمەگەڕ بۆ ئەوەی دۆخی ناوخۆ چارەسەر بكرێت و ” هەمو لایەک لەسەر ستراتیژیەکی نەتەوەیی و نیشتیمانی ڕێکبکەون.” سیودوساڵە بارزانیەکان بەشێکی کوردستانیان داگیرکردووە کە بە شێوازێک لە حوکمرانی بە هێزی میلیشیا، باڵادەستیان بە سەر ناوچەی زۆنی زەردا سەپاندووە، کە بەقازانجی چۆنیەتی دەسەڵاتی رەهای …

Read More »

“نەوەی نوێ” لە قومارێکی پێش وەخت دۆڕاودا

عوسمانی حاجی مارف “بڕیارە كۆتایی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت”. ئەم بڕیارە لەدۆخێکی وەها دژوارو ئاڵۆزی دۆخی سیاسی کوردستاندا دراوە، کە ناتوانرێ پێشبینی بکرێت تا چەند ئەم هەڵبژاردنە بە ئاسانی تێدەپەرێت، هەر بۆیە جێگای پرسیارێکی جدیە!، چونکە بەگشتی پێشبینی ئەوە دەکرێت، بارگرژی زیاتری نێوانی …

Read More »

هێزە کوردیەکان و مامەڵەی سنور لە نێوان عێراق و سوریا

عوسمانی حاجی مارف شکستی داعش کاریگەری نەبوو لەسەر دابینکردنی سەقامگیری بۆ سنوری نێوان عێراق و سوریا، ئەو سنورەی کە بە یەکێک لە ناوچە ناجێگیرەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست هەژماردەکرێت، کە جۆرەها قەوارەی فراکسیۆنە کوردیەکان کاری لەسەر دەکەن، کەبۆ بەرژەوەندیەکانیان مامەڵەی لەسەردەکەن. دوای ئەوەی حکومەتی سوریا کۆنترۆڵی سنورەکانی لەدەستدا و پێگەی حکومەتی عێراقیش …

Read More »