کوردی

ئەو هەڵبژاردنەی هەموو لایەنەکان دۆڕاو دەبن!

ئەو هەڵبژاردنەی هەموو لایەنەکان دۆڕاو دەبن! عوسمانی حاجی مارف هەرچەندە ڕۆژی بیستی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری کراوە بۆ هەڵبژاردن لە کوردستان، بەڵام جارێکیتر گومان هەیە لە ئەنجامدانی ئەم هەڵبژاردنە لەکاتی خۆیدا، لەبەر ڕۆشنایی دۆخی چەقبەستووی سیاسی و ئەو قەیرانە سیاسیەی حزبە دەسەڵاتدارەکان و دەسەڵاتدارانی بنەماڵە …

Read More »

خەباتی سیاسی چینایەتی سەربەخۆی کرێکاران، وەڵامە بە بارودۆخی قەیرانگرتووی هەرێمی کوردستان

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق لەگەڵ توندوتیژبوونەوەی قەیرانی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا، بەهۆی پەرەسەندنی قەیرانی ئابووری و سیاسی و ئایدیۆلۆژی سیستمی سەرمایەداری و ڕژێمە سیاسیـیەکەی، بوڕکانی ناڕەزایەتی جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێشی بەتەنگهاتووی دەستی هەژاری و بێکاری و بێ خزمەتگوزاری، تا دێت زیاتر دەبێت. شێوازی جۆراوجۆری خەباتی کریکاران و کارمەندان و گەنجان …

Read More »

یاسای جەعفەری چی لە دەوڵەتی مەدەنیدا دەهێڵیتەوە ؟

عوسمانی حاجی مارف یەکەمجار نییە کە داکۆکیکارانی ئاینی لە ئەدامانی حزبە “ئیسلامیەکان” هەوڵ دەدەن جێپەنجەی خۆیان لەسەر سیماکانی کۆمەڵگەی عێراق بەجێبهێڵن، هەروەها کار بۆ تێکدانی ئەو سیما مەدەنی و شارستانیە دەکەن کە عێراقیەکان لە دێر زەمانەوە هاوشانی گەشەی کۆمەڵگەی سەرمایەداری خۆیان لەگەڵدا گونجاندوەو پەیڕەوی دەکەن. ئەمجارە ئەم ڕەوتی پیاوسالاریە دژە …

Read More »

پرۆژەکانی جیهادی شیعە لە عیراقدا!؟.

عوسمانی حاجی مارف ئەوهێزە میلیشیایانەی ناوەکی بلۆکی دەسەڵاتداری لە عێراق پێکدەهێنن کە “چوارچێوەی هەماهەنگیە”، لە ئەندامانێک پێکهاتون بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سەر بە بەرەیەکی جیهادین، ئەو بەرەیەی ئامانجیان فراوانکردن و قۆرخکردنی دەسەڵات و باڵادەستی ئیسلامی سیاسیە و لە ساڵی ١٩٧٩ لە ئێران دەستی پێکردووە. چوارچێوەی هەماهەنگیش درێژکراوەی پڕۆژەی شیعەکانە، کە …

Read More »

به توندی سەرکۆنەی داخستنی بارەگای حزبەکان و دەستبەسەراگرتنی دارایـیەکانیان دەکەین

ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێراق ڕۆژی (١-٨-٢٠٢٤)، کۆمسیۆنی دادوەری هەڵبژاردنەکان لە (ئەنجومەنی باڵای دادوەری) عێراق، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵێک حزبی دەرکرد، کە هەر سێ حزبی: (ئازادی و دیموکراسی)، (بەرەی خەباتی دیموکراسی)، و (تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان)ن، بە بیانووی ئەوەی پەیوەندیـیان بە لایەنی بیانیـیەوە هەیە و مەترسیـین بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق. …

Read More »

تیرۆر هاوکاتی زریانێکی جەماوەری

عوسمانی حاجی مارف لەبەرامبەر تاوانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکادا، زریانێکی گەورەی خۆپیشاندەرانی جەماوەری بێوێنە بەتایبەتی لە شاری واشنتن لەبەرامبەر تاوانی گەورەی پاکتاوکردن و ڕژانی خوێنی بەکۆمەڵی خەڵکی غەززە و منداڵەکانیاندا شەپۆلیدا، ئەو زریانە داوای دەستگیرکردن و دادگایکردنی ناتانیاهۆیان دەکردو بایدنیان ڕیسوا دەکرد بەهاوبەشبونی لەو تاوانەدا. زریانی ئەو خۆپیشاندانە مەزنەی نمایشکرا، بریتی …

Read More »

داگیرکاریەکانی سوپای تورکیا

عوسمانی حاجی مارف ئەنقەرە بەهەمان ئەو ئاستەی لەبەرامبەر سوریادا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدات، هەوڵدەدات بە قەبارەیەکی بەرفراوانتر کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر سنوورەکانی لەگەڵ عێراقدا بسەپێنێت. ئەم هەڵکشانە زیادەڕەویە لە سیاسەت و نەخشەی ئەردۆغاندا، بۆ دەستپێکردنی هێرشێکی گەورەیە، کە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بۆ یەکجارەکی و بۆ هەمیشە لە پەکەکە پاکبکاتەوە. هەرچەندە ئامانجی …

Read More »

بڕیارەکەی ئەنجومەنی دادوەری عێراق بۆ قەدەغەکردنی حیزبەکان، خزمەتێکی تری حکومەتەکەی سودانییە بە دەوڵەتی تورکیا!

ڕۆژی ٥ی ئاب ئەنجومەنی دادوەری عێراق بڕیاری قەدەغەکردن و داخستنی سێ حیزبی بە ناوەکانی “تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان”، “پارتی ئازادی و دیموکراسی”، “بەرەی تیکۆشانی دیموکراسی” ڕاگه‌یاند بە پاساوی ئەوەی کە پەیوەندییان بە لایەنێکی دەرەکییەوە هەیە و پشتیوانی وئیمکاناتی لێوەردەگرن. ئەم بڕیارە جگەلەوەی کە سەراپا دژی ئازادی هەڵسوڕانی سیاسی حیزبەکان و …

Read More »

بەتوندی سەرکۆنەی توندوتیژی و کوشتنی هاوڵاتیـیان دەکەین لە لایەن کۆماندۆ و چەکدارانی حزبەکانی دەسەڵاتەوە

کۆمیتەی سلێمانی / ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق ماوەیەکە لە سلێمانی و چەند شار و شارۆچکەیەکی ئەو پارێزگایە، دیاردەی تەقە لێ کردن، بریندارکردنی بەمەبەست و کوشتن، پەرەی سەندووە، لە لایەن چەکدارانی ناسراو بە (کۆماندۆ)ی سەر بە هێزەکانی پێشمەرگەی حزبی دەسەڵاتدار لە “زۆنی سەوز”. (کۆماندۆ) لە چوار چێوەی هێزی (ئاسایش) و …

Read More »

عەسائیب ئەهلی حەق و خوێندنی باڵا!

عوسمانی حاجی مارف بزووتنەوەی”عەسائیبی ئەهلی حەق” هەوڵی ئەوە دەدات بەرپرسیارێتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ئەستۆ بگرێت، کە سەرپەرشتی زیاتر لە ملیۆنێک خوێندکاری عێراقی دەکات.هەرچەندە ئەمەریکا عەسائیبی ئەهلی حەقی خستۆتە لیستی ڕێکخراوێکی تیرۆرستیەوە، هەروەها سەرکردەکەیان، قەیس خەزعەلی کەوتۆتە ژێر لیستی سزاکانەوە، بەڵام ئەم گروپە بەهۆی چالاکیەکانی لەناو هەندێک …

Read More »

دیدار -باروو دوخی سیاسی عیراق له ژیر کاریگه ری کیشه کانی روژ هه لاتی ناوه راست

وتوویژی ئه سد نودینیان له گه ل عوسمان حاجی مارف سه کرتیری گه شتی کومیته ناوندی حیزبی کومونیست کریکاری کوردستان دیدار – اوضاع سیاسی عراق در پرتو کشمکشهای خاورمیانه گفتگو اسد نودینیان با عثمان حاجی مارف دبیر کومیته مرکزی حزب کمونیست کارکری کردستان ‎ https://www.facebook.com/100000371362520/videos/870082425069291

Read More »

بەخشینەوەی ئومێد بەم هەڵبژاردنە خەتایە!

عوسمانی حاجی مارف پاش دوو ساڵ لە چەقبەستن و دەرگیربونی بارزانی و تاڵەبانی بۆ بڕیاردان لەسەر دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردن، دواجار نێچیرڤان بارزانی فەرمانێکی هەرێمی دەرکرد کە وادەیەکی نوێی لە٢٠-١٠-٢٠٢٤ دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان. لەهەمانکاتدا داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکەن بۆ …

Read More »

ستڕاتیژە سیاسییەکانی ناو بزووتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی لە کوردستانی عێڕاق

نادر عەبدولحەمەید ڕاست و چەپی ناسیونالیزم، دەستاودەستی دەسەڵات هاوڕای ئاڵوگۆڕە سیاسی و ئابووریـیەکان و پەرەسەندنی ناڕەزایەتیـیە کۆمەڵایەتیـیەکان لە هەرێمی کوردستانی عێڕاقدا، نەک هەر ئۆپۆزیسیۆنی قەومی لیبڕاڵ و ئیسلامی سیاسی وەک فشار بەسەر حکومەتی هەرێم و حزبەکانی دەسەڵاتدارەوە هاتوونەتە مەیدان، بەڵکو ناسیونالیزمێکی چەپی سەر بە ئایدیاکانی ئۆجەلان و ئەزموونی کوردستانی سوریا …

Read More »

اعتراض اتحادیه خدمات عمومی بریتیش کلمبیا به حکم اعدام شریفه محمدی

در پاسخ به فراخوان کمپین برای آزادی کارگران زندانی (free them now) و بدنبال تلاش مسعود ارژنگ عضو این کمپین در کانادا  اتحادیه خدمات عمومی بریتیش کلمبیا در کانادا (BCGEU) با ارسال سه نامه اعتراضی به دبیر کل سازمان ملل و همچنین به خامنه ای و نماینده دائم حکومت اسلامی …

Read More »

عێراق لە پرۆسەی سەردەمێکی نوێدا

عوسمانی حاجی مارف بەغدا بەنیازە ئەو کەمپانە دابخات کە  بوونە شوێنی نیشتەجێبونی ئاوارەکانی شەڕی داعش، لەهەمانکاتدا لەسەر داوای بەغدا، فەرمانی ڕاگرتنی چالاکیەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریەکانی عێراق (یونامی) دراوە. لەلایەکی تریشەوە بەشێوەیەکی بەرفراوانتر، عێراق هەوڵدەدات چالاکیە دیپلۆماسیەکانی خۆی لە ناوچەکەدا ئاسایی بکاتەوە، کە لەم دواییانەدا نێوەندگیریی دانوستانەکانی نزیکبونەوەی تورکیا …

Read More »

پەیوەندی هەولێر و تاران! عوسمان حاجی مارف سەردانی فەرمی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران هەرچەندە وەها نیشاندرا کە لەپەیوەند بە هەڵبژاردنی هەرێم و کێشەی هەولێر لەبەرامبەر بریارەکانی دادگای فیدرالێدایە، هەڵبەتە لەو بارەیەوە قسەکراوەو بارزانی داوای جدی هەبووە لەو بوارەدا، بەڵام ئەم سەردانە زیاتر ئاکامی سەردەمێکی نوێیە لەو ئاڵوگۆرانەی لە ناوچەکەدا پێشبینی …

Read More »

گۆرستانی دەریای ناوەڕاست

عوسمانی حاجی مارف سەنتەری لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژە بەوە دەکات کە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە تێکڕای ساڵانە ٣٢ هەزار کەس لە ڕێگەی قاچاخەوە هەرێمی کوردستانی عێراق بەجێدەهێڵن، ئەم ژمارەیەش لە ماوەی سێ ساڵدا گەیشتووەتە نزیکەی ٩٦ هەزار کۆچبەر، دەزگای لوتکە بۆ پەنابەران و ئاوارەکان ئاماژەی بە ژمارەیەکی سەرسوڕهێنەر کردوە کە زیاتر …

Read More »

“ڕێگای گەشەپێدان” و ئۆپەراسیۆنی تورکیا دژی پەکەکە

عوسمانی حاجی مارف ڕەچاوکردنی ئەمنی و ئابوری دوو بابەتی هەرە گرنگن لە پەیوەندیەکانی تورکیە لەگەڵ هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقدا، تورکیا لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوەوە بنکەی سەربازی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژ بە پەکەکە لە ناوچەی زۆنی زەرد لە دهۆک و هەولێر دامەزراندووە، کە بارزانی کۆنترۆڵی تەواوی هەیە لەو زۆنەدا. …

Read More »

نا بۆ ڕاگواستنی حزب و ڕێکخراوەکانی کوردستانی ئێران لە ئۆردوگاکانیانەوە بۆ کەمپەکانی ئاوارەیـی.

ڕاگەیاندن: لیژنەی سلێمانی/ ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق ئەو حزب و ڕێکخراوانەی کوردستانی ئێران کە لە ئۆردووگاکانی دەورووبەری شاری سلێمانی، واتا لە (زڕگوێز و زڕگوێزەڵە و بانە گەورە)ن، (ئاسایشی گشتی حكومەتی هەرێم) ئاگاداری کردوونەتەوە کە دەبێ ئۆردووگاکانیان چۆڵ بکەن و لە کەمپی ئاوارەکانی (عەربەت) و (سورداش) نیشتەجێ بن. تا ئێستا …

Read More »

هاوبەشی لە تاواندا

عوسمانی حاجی مارف ڕێکخراوی “بتسێلم” ناوەندی زانیاری ئیسرائیل بۆ مافەکانی مرۆڤ، رایگەیاندوە  ٢.٢ ملیۆن کەس ڕۆژ و شەو بەبێ خواردن لە غەززە تێدەپەڕێنن، لەوانەش کۆرپە، منداڵ، ژنانی دووگیان یان شیردەر و بەساڵاچوان…، لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان، هۆشدارییان داوە سەبارەت بەو دۆخی ئەو برسێتیەی …

Read More »

گێژاوێک لە بڕیار بۆ هەڵبژاردن

عوسمانی حاجی مارف    2024-06-12    127 یەکێک لە نیگەرانیەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق، پەرەسەندنی گرژیەکانی ئێستای تورکیا و هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنە سەربازیە نوێیەکانیەتی لەدژی چەکدارانی پەکەکە، هەروەها ترسی دووبارەبونەوەی هێرشەکانی ئێرانە بۆ سەر ناوچەکە، کەلەم کەشوهەوا هەڵاوساوە و پشێوییەدا، مایەی مەترسیەکی جدیە لە سەر ژیانی ئەم خەڵکە، لەهەمان کاتدا هەر جموجۆڵێکی سەرکردەکانی …

Read More »

تیشکێک بۆسەر پێکهاتەی چین و توێژەکان و خەباتی چینایەتی لە هەرێمی کوردستاندا

نادر عەبدولحەمید دوو چەمکی سیاسی “هەرێمی کوردستان” و “حکومەتی هەرێم”، لە فەرهەنگی ناسیونالیزمی کوردا، وەک بەرهەمی بزووتنەوەی چەکداری و زیندانی چالاکوانانی سیاسی و لەسێدارەدانیان بۆ لابردنی ستەمی نەتەوایەتی و سەربەخۆیی کوردستان لێکدانەوەی بۆ دەکرێت، بەڵام لە واقعدا ئەم “هەرێم” و “حکومەت”ە، وەک چەمکێکی سیاسی و واقعیەتیێکی مێژوویی، بەرهەمی ئاڵوگۆڕە مێژووییەکانی …

Read More »

وتاری عوسمانی حاجی مارف سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری کوردستان لە کۆنگرەی حەوتی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری عێراق.

هاوڕێیان نوێنەرانی کۆنگرە و ئامادەبوان ئەم کاتەتان شاد بەهیوای کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو بەدوای ٣١ ساڵ لە دامەزراندنی حزبی کۆمۆنستی کرێکاری عێراق کە پڕ لە هیوا و خۆ ئامادەکردن و خەبات بووە بۆ ڕابەریکردنی شۆڕشی کرێکاری لە عێراقدا، هەوڵی داوەو هەوڵ ئەدات، ئەمڕۆش لەنێو بەڕێوەبردنی کۆنگرەی حەوتەمی خۆیدا، کە بڕیارە لە ڕێڕەوی …

Read More »

سیستمی گەندەڵی عێراق

عوسمانی حاجی مارف لە پێوەرەکانی تێڕوانینی گەندەڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ کە لەلایەن ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیەوە دەرچووە، عێراق لە ڕیزبەندی گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندا پۆلێن کراوە، بەو پێیەی لە ئێستادا عێراق لە ڕیزبەندی پێنجەمی گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندایە. ئەم گەندەڵیە لەگەڵ هەر گۆرانکاریەکدا هێشتا بەردەوامەو پەرچەکردارێکی جدی لە بەرامبەریدا نەکراوە. بەرپرسانی عێراق بۆ …

Read More »

ئیسرائیل و ئێران

عوسمان حاجی مارف ئەو هۆکارە بنەڕەتیانەی کە بوونە هۆی زیاتر پەرەسەندنی بارگرژی نێوان ئیسرائیل و ئێران، دەرئەنجامی ئەو گێچەڵانە بوون کە ئیسرائیل دژ بە بوونی ئێران لە سوریا بەڕێوەی دەبرد، ئەم گێچەڵانەی ئیسرائیلیش کێشکردنی ئێرانە بۆ شەڕێکی فراوانی ناوچەیی. دەیان ساڵە ناوچەکە توانیویەتی ژیان لەگەڵ ململانێی سێبەری نێوان هەردوو ئێران …

Read More »

نا بۆ تێکدان و شێواندنی شاخی گۆیژە

لیژنەی سلێمانی / ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی لە عێڕاق ماوەی چەند ڕۆژێکە ئامێرەکانی هەڵکەندن و تەختکردنی زەوی کەوتوونەتە تێکدان و هەڵکۆڵینی شاخی گۆیژە، بە پێی هەواڵەکان بێت بۆ پڕۆژەیەکی ئابووری کۆمپانیاکانی سەر بە حزبەکانی دەسەڵاتە. ئەم شاخە کە سیما و سمبولێکی شاری سلێمانیـیە، خۆی سامانێکی سروشتی و مڵکی گشتی هاوڵاتیانی ئەم …

Read More »

هەڕەشەکانی تورکیا لەسەر یەکێتی

عوسمانی حاجی مارف ڕۆژنامەی خەباتی پارتی، لە مانشێتێکی گەورەدا لە ماڵپەڕی خۆیدا ڕایگەیاندووە، پارتی کرێکارانی کوردستان گروپی چەکدار لە سلێمانی پێکدەهێنن و دەیاننێرن بۆ چیای قەندیل و ناوچە کوردیەکانی سوریا. ئەمەش بەجیا لە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی  لەسەر هەڵبژاردن، بەو ئاکامەی گەیاندوە کە پەیوەندیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی چووەتە …

Read More »

ئاڵوگۆڕ لە ڕێگەی پرۆژە ئابوریەکانەوە.

عوسمانی حاجی مارف لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤،وەزیری گواستنەوەی تورکیا و عێراق و قەتەر و ئیمارات، واژۆی یاداشتێکی چوارلایەنەیان کرد لە بەغدا، سەبارەت بە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی، بە ئامادەبونی ئەردۆغان و سودانی. پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان نوێنەرایەتی یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی گواستنەوەی نێوان ئاسیا و ئەوروپا دەکات، جێگاورێگای جیۆپۆلەتیکی عێراقیش ئەوە …

Read More »

یاریکردن بە هەڵبژاردن!

عوسمانی حاجی مارف پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ناکات. ئەم بڕیاری بایکۆتەی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا کە بڕیارە مانگی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێت، دۆخی هەرێمی خستۆتە سەر لێواری قەیرانێکی سیاسیەوە، چونکە پارتی وەک هێزێکی بۆرژوا ناسیۆنالستی میلیشیایی، نوێنەرایەتی دیارترین …

Read More »

دیدار- باردوخی سیاسی عیراق و روژهه لاتی ناوه راست

وتوه ویژی ئه سد  نودینیان له گه ل عوسمان حاجی مارف سکرتیری کومیته ی ناوندی خیزبی کومونیست کریکاری کوردستان دیدار -اوضاع سیاسی عراق و خاورمیانه گفتگوی اسد نودینیان با عثمان حاج مارف دبیر کمیته مرکزی خزب کمونیست کارگری کردستان  https://www.facebook.com/asad.nodinyan.5/videos/664060459191670

Read More »

ڕکابەری چین و هندستان

عوسمانی حاجی مارف ڕێکەوتنی هیندستان و ئیمارات، بەشدارە لە بەرزکردنەوەی چانسی پێشکەوتنی پڕۆژەی ڕێڕەوی ئابووری نێوان هیندستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا، کە لەچوارچێوەی ستراتیژی فراوانی ئیدارەی جۆ بایدنە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کاریگەری چین لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، جێگیربونی چین بووەتە واقعێکی حاشا هەڵنەگر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەمریکاش بەدوای …

Read More »

سەردانی سودانی بۆ کۆشکی سپی

عوسمانی حاجی مارف هەر لەسەرەتای دانیشتنی بایدن و سودانی، بایدن ڕایگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە ئاسایشی ئیسرائیلەوە. دوای ئەوەش بایدن دەستیکرد بە قسەکردن لەسەر هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ئەمەش هەر لەسەرەتاوە دژایەتی نێوان هەردوکیانی بەڕوونی نیشاندا. بایدن جەخت لەسەر بەشداری وڵاتەکەی دەکاتەوە لە بەرگریکردن لە ئیسرائیل لەبەرامبەر هێرشی ئێراندا، …

Read More »

سەربەخۆی کوردستان لەبەردەم بازرگانی بە نەوتەوە!

عوسمانی حاجی مارف حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەسەڵاتی فرۆشتنی هەناردەی نەوت و غازی هەیە و دەبێت داهاتی ئەم پرۆسەیە وەربگرێت. هەروەها تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە لە دەستووردا هاتووە لە ئەگەری دروستبونی ململانێ، ئەولەویەت بە یاسای هەرێم و پارێزگاکان دەدرێت. بەڵام حکومەتی فیدراڵی و سۆمۆ دەڵێن …

Read More »

پڕۆژەی گەشەپێدانی ئابوری عێراق

عوسمانی حاجی مارف دەستپێشخەری”پشتێن و ڕێگاوبان” کە بە دەستپێشخەری ڕێگای ئاوریشمی نوێ ناودەبرێت، پڕۆژەیەکی جیهانیە بۆ دروستکردنی تۆڕێکی فراوانی ژێرخانی بەیەکەوە گرێدراو، کە لەلایەن سەرۆکی چین”شی جین پینگەوە” لە ساڵی ٢٠١٣ دەستیپێکردوە، ڕێڕەوی ئابووری هیندستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا نوێترین پڕۆژەیە کە ئامانجی یەکخستنی هاوبەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیایە بۆ …

Read More »

ناکرێ بێدەنگ بین بەرامبەر کۆمەڵکوژیی خەڵکی غەززە

عوسمانی حاجی مارف لەبەردەم دیاردەی گەورەترین کۆمەڵکوژین کە لە غەززە ڕوودەدات، بەوپێیەی داگیرکاری ئیسرائیل تائێستا زیاتر لە ٣١ هەزار فەلەستینی کوشتووە کە ٧٠٪ یان ژن و منداڵن. هێشتا ئیسرائیل هەڕەشەی کۆمەڵکوژی زیاتر و کارەسات و ئازاری زیاتر دەکات. بەجیا لەوەی چەندین مانگە ئەم جینۆسایدە بەڕۆژی ڕوناک و بەبەر چاوی خەڵکەوە …

Read More »

ناکۆکیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی

 لەسەر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عوسمانی حاجی مارف بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە هەرێمی کوردستان مشتومڕێکی زۆری نێوان لایەنگران و نەیارانی لێکەوتەوە، دادگا دوو بڕیاری دەرکرد لە دوو داوای یاسایدا سەبارەت بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان، ئەو مشتومڕەش مانای لایەنی سیاسی بڕیارەکانی خستەڕوو. هەردوو …

Read More »