کانون مدافعان حقوق بشر کردستان -یوتیل سات در توطئه ای با ایران و ترکیه پخش برنامه های تلویزیو نوروز را متوقف می کنند

یوتێل سەت لە پلانێکی هاوبەش لە گەڵ ئێران و تورکیا، پەخشی تەلویزیۆنی نەورۆز ڕادەگرێ‎

دوابەدوایی قۆڵ بوونەوەی هێرش و داگیرکاریەکانی ئێران و تورکیا بۆ سەر گەلی کورد و کوردستان، ئەو دو حکومەتە لە پلانێکی هاوبەش دا هەڵ دەدەن دەنگ و رەنگی کوردان بسرنەوە و بۆ ئەو پلانەش لە هەوڵ دان، مێدیا و تەلەویزیۆنەکانی کوردی لە ناوەندە پەخشەکانی وەک هاتبێرد، یوتێل سەت و… دابخەن.

ئەوە لە کاتێک دایە کە شیرکەتی یوتێل سەت بڕیاری هاوکاری لە گەڵ ئەو دوو وڵاتە داوە و خۆیی کە دەبێ ناوەندێک بێت بۆ بڵاو کردنەوەی دەنگ و رەنگی ئازاد، بۆتە جەمسەر و سەرکوت و پێش دەگرێ لە ئازادی بڵاوبوونەوەی دەنگەکان.

ئەوە لە کاتێک دایە کە ئێران لە پلەی 169 و تورکیا لە پلەی 148 جیهانی ئازادی مێدیا و و رۆژنامەکانن و رەوشی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی مێدیاکان لەو دو وڵاتە زۆر حەستەمە.

ئەو هەوڵەی یوتێل سەت و هاوکاری ئەو ناوەندە لە تەک وڵاتانی ئێران و تورکیا، رێک هەنگاو و هەوڵ دان دژی ئازادیە و رێگەخۆشکەری بۆ دیکتاتۆریەت و خیانەت لە ئازادیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێرایی ئیدانەکردنی ئەو هەڵوێستە، داوا لە یوتێل سەت دەکات، کار و ئەرکی خۆیی کە دەبی بڵاوبوونەوەی ئازادانەی رەنگ و دەنگە جیاوازەکان بێت ، بەجێ بێنێت و نەبێتە داردەسی حکومەت و دەوڵەتانی دیکتاتۆر کە بە سەدان رۆژنامەنووس، نوسەر و… خستۆتە زیندان و بە دەیان تی وی و ڕادیۆیان داخستوە.

تەلەویزیۆنی نەورۆز ناوەندێکە بو گەیاندنی دەنگی گەلی کوردستان بە جیهانیان و ناوەندێکی سەربەخۆیە کە هەوڵ دەدات داگیرکاری و دیکتاتۆریەتی وڵاتانێک وەک ئێران وتورکیا بە دونیا بناسێنێت و هەوڵ دەدات روون کردنەوە و ئاگاهی بداتە خەڵک.

جاڕنامەی مافی مرۆڤ بە ئاشکرا دەبێژێ کە هەر کەسێک بە پێی یاسا مافی ئازادانەی دەربڕینی بیڕ و ڕای خۆیی هەیە، ئەو مافە ناب لە لایەن هیچ لایەن، دەوڵەت و وڵاتێک پێشێل بکرێت. هاوکات یەکێتی ئەوروپا ش تەکید لەسەر ئازادی رۆژنامە و مێدیاکان دەکات و دەبێژێ هەموو خەڵکێک مافی ئازادی بیر و ڕا، نووسین و بڵاوکردنەوەی نووسین لە رۆژنامە و مێدیاکانی هەیە.

بۆیە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە ناوەندەکانی پاراستنی ئازادی رۆژنامەگەری، ئازادی مێدیاکان، رۆژنامەنووسان و مێدیاکاران و… دەکات ئەو کردەوەی یوتێل سەت ئیدانەکەن و بە پشتگری یەکتر پێش لەو کردەوەیە بگرن.

http://www.kmmk.info/ku/3579 کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Webb: www.kmmk.info
E Mail: info@kmmk.info
Tel: 0046765959589
Facebook: https://www.facebook.com/kmmkurdistan
Telegram: https://telegram.me/kmmk_info