جـعیت حقوق بشر کردستان- کول بری در سردشت بیشتر از 2 ماه است از سرنوشتش اطلاعی نیست

کۆڵبەرێک لە سەردەشت زیاتر لە ۲ مانگە بێ سەروشوێنە‎

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ڕوژی ۲۷ گوڵانی ساڵی ۱۳۹٦ی هەتاوی کۆڵبەرێک بە ناوی ئەبوبەکر مەولانیا خەڵکی شاری سەردەشت بێ سەرو و شوێن کراوە .
بە پێی وتەی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی مەولانیا ، ئەبوبەکر ۲۹ ساڵ تەمەن و خێزاندار و خاوەنی منداڵێک ، بە کاری کۆڵبەرییەوە لە نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتدا سەرقاڵ بوە و ساڵی ۱۳۹۲ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستاندا بە توندی بریندار دەبێت و شەش مانگ لە سەرجێگا و لە ژێر چاوەدێری پزشکیدا لە باشوری کوردستاندا دەمێنێتەوە .
لە گەڕانەوەیدا لە لایەن دادگار کۆماری ئیسلامییەوە ٦۰ ملیون تمەن جەریمە دەکرێت . دیسان لە سەرەتای مانگی خەرمانانی ساڵی ۹٥ ی هەتاویدا لە شارستانی خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ هێزە کانی ئیتلاعاتی ئەوشارە بە بێ هیچ بەڵگەێیک قۆڵبەستی دەکەن و ۱٨ ڕۆژ دەخرێتە زیندان و ژێر ئەشکەنجە و لێدان .
لە نەورۆزی مانگی ساڵی ۹٦ دا بە یاسایی سەفەرێکی وڵاتی تورکییە دەکات و لە دوای ۱۲ ڕۆژ دەگەڕێتەوە سەردەشت . هێزەکانی ئیتڵاعات دەڕژێن بەسەر ماڵیاندا و بڕێک پارە کە نزیک بە ٤۰ هەزار دولار بوە دەست دەگرن بەسەریدا و خۆی و هاوژینەکەی ٤٨ کاتژمێر دەستبەسەر دەکەن و تاکە بیانو بۆ ئەو دەستبەسەرکردنەش هەبونی پارەی بیانی بوە لە ماڵەکەیدا و ئەو بڕە پارەش لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستدەگیردێت بەسەریدا .
ئەبوبەکر مەولانیا لە ۲۷ی گوڵانی ۱۳۹٦ دا دوو ڕۆژ پێش لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێراندا بێ سەرو شوێن کراوە .
بنەماڵەی مەولانیا دەڵێن: بەپێی ئەو پێشینەی ئیتلاعاتەوە کە لە کەمتر لە ساڵێکدا دوو جار بە بێ هۆکار و بەڵگە “ئەبوبەکر ” لە لایەن ئیتلاعاتەوە قۆڵبەست کراوە ، لە دەستگا ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی بە گومانن کە هەر ئەوان ڕۆڵەکەیان بێ سەرو شوێن کردبێت.
هەربەو مەبەستەش سەردانی هەمو ناوەندە ئەمنییەتیەکانیان کردوە بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتوە هێشتا چارەنوسی ئەبوبەکر مەولانیا دیار نییە .

http://www.kmmk.info/ku/7874
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان