جـعیت حقوق بشر کردستان- سپاه ترکیه همراه سپاه پاسداران ایران جنگلهای شرناخ را سوزانندند

سوپای تورکیا هاوشان وهاوسانی سپای پاسدارانی ئێران،دارستانەکانی شرناخی ئاگر تێبەردا‎

گەشەو بەربڵاوی ئاگرکەوتنەوەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو خۆی بەردەوامە وهاوشان لەگەڵ ئەودا، سوپای تورکیایش دەستی داوەتە سیاسەتگەلی لەوچەشنە لەپێناو دارستانەکانی زنجیرە کێوەکانی زاگرۆس لەباکووری کوردستان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وهەواڵی بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی فورات نیووز، گوردانێکی کۆماندوویی سوپای تورکیا کەلە پارێزگای شرناخ جێگیربووە ،دوێنێ شەو دەستی داوەتە تۆپبارانی بەربڵاوی کوێستانی جوودی کەلەئاکامدا ئاگر کەوتنەوەیەکی سەرسامکەر لەوناوچەدا کەوتۆتەوە .
ئەم ئاگرکەوتنەوە بەردەوام لەگەشەدایە وتادێ ڕووبەری زێدەتر دەبێت وسوپا ڕێگری دەکات لەچوونی هاوڵانیان بۆناوچەکە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە.
خاڵی سەرنجڕاکێش ئەمەیە کەسوپای پاسدارانی ئێرانیش لەم دوایانەدا سەرقاڵی جێبەجێ کردنی ئەم سیاسەتەیە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم دوو ووڵاتە بەتەمان شەڕەکە ببەنە قۆناغی ” شەڕی بیۆلۆژیک”ەوە، لەکوردستان.

http://www.kmmk.info/ku/8042
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان